“جێگیركردنى 6 هه‌زار پۆلیسى فیدراڵى تێیدا به‌ سه‌ربازگه‌كردنى شنگاله”

0
261

SNN – بڕیار محەمەد

ماوه‌ى دوو رۆژه‌ ژمارەیەكی زۆر پۆلیسی فیدراڵی عێراق لە شوێنی حەشدی شەعبی لە سەنتەری شنگال بڵاوەیان پێكراوە، ئەندامێكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیش دەڵێت: بە سەربازگەكردنی شنگال كاریگەری خراپی لەسەر دەرونی شنگالیەكان دەبێت.

شیرین ئەمین، ئەندامی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “ئەوەندەی من زانیارم هەبێت چوونی ئەو هێزانە بۆ شەنگال لە چوارچیوەی ئەو رێككه‌وتنەدایه‌ كە لەنێوان هەولێر و بەغدا لەسەر ئاسایی بوونەوەی شەنگال كراوە، چونكە بەپێی رێككەوتنەكە دەبێت هیچ هێزێكی تر لەنێو شنگالدا نەمنێت جگە لە پۆلیس فیداراڵى، ئەوانیش سەرجەمیان مەشق و راهێنانیان پێكراوه‌ ئەمنییەتی ئەو ناوچەیە بپارێزن لەبری ئەو هێزانەی پێشتر لەوێ بوونیان هەبووە”.

وتیشى: “ئه‌م بابه‌ته‌ ئەگەر لەڕووی دەرونییەوە سەیرى بكەین بە سەربازگەكردنی شنگاله‌ و كاریگەری خراپی لەسەر دانیشتوانی شنگال دەبێت، هەرچەند بەرپرسانی هەردولا باساین لەوە كرد ئامانج لەو رێككەوتنە گەڕانەوەی خەڵكی شنگالە بۆ ناوچەكانی خۆیان و پاراستنی، بەڵام بوونی ئەو ژمارە زۆرە هێزە لە ناوچەكە كاریگەری خراپی هەیە”.

ماوه‌ى دوو رۆژه‌ سێ لیوای سەربە پۆلیسی فیدراڵی عێراق كە ژمارەیان شەش هەزار پۆلیسە، گەیشتوونەتە سنووری شنگال و لەچەند ناوچەیەكی سەر بەو شارۆچكەیە بڵاوەیانپێكراوە، رەوانەكردنی پۆلیسی فیدراڵی بۆ شنگال بەشێكە لە رێككەوتنی نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی ئه‌منى ئه‌و ناوچه‌یه‌.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this