گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ یەکشەممە 22/11/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
560
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  یەکشەممە (22/11/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

 

مارکا:

  • ئاتلەتیکۆمەدرید بۆ نازناوی لالیگا دەچێت.
  • ئاتلەتیکۆمەدرید 1-0 بەرشەلۆنە.
  • سیمیۆنی بۆ یەکەمجار بردنەوە بەرامبەر بە بەرشەلۆنە لە لالیگا بە دەست دەهێنێت.
  • رۆخبلانکۆس تا ئێستا لەم وەرزە تووشی هیچ دۆڕانێک نەبووەو یەکەمجارە پێشەنگی وەردەگرێت لە ساڵی 2014وە.
  • ریاڵ مەدرید 1-1 لەگەڵ ڤیاریاڵ یەکسان دەبێت و ماریانۆ دیاز دوای دوو خولەک گۆڵی پێشکەوتن دەکات.
  • بەهۆی لێدانێکی سزای روونی کۆرتواوە، جێرارد مۆرینۆ ئەنجامەکە بۆ ڤیاریاڵ یەکسان دەکاتەوە.

ئاس:

  • وەستانی نیە.
  • ئاتلەتیکۆمەدرید 1-0 بەرشەلۆنە.
  • ئاتلەتیکۆمەدرید وەک رکابەر بۆ بردنەوەی نازناوی لالیگا خۆی رادەگەیەنێت، ئەمەش بە بردنەوەیەکی ئاشکرا بەرامبەر بە بەرشەلۆنە.
  • کاراسکۆ سوودی لە هەڵەیەکی تیرشتیگن بینی و گۆڵی بردنەوەی یاریەکەی کرد.
  • جێرارد پیکێ تووشی پێکان دەبێت و نیگەرانییەکانی کومان زیاتر دەبێت، چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ پشکنینی بۆ بکرێت.
  • ڤیاریاڵ 1-1 ریاڵ مەدرید.
  • گۆڵەکەی ماریانۆ دیاز بەس نەبوو.
  • ماریانۆ سەرەتا گۆڵی پێشکەوتن بۆ مەدرید دەکات، بەڵام ڤیاریاڵ کاردانەوەی هەبوو، بە لێدانی سزا ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • شکاو.
  • ئاتلەتیکۆمەدرید 1-0 بەرشەلۆنە.
  • بەرشەلۆنە بەرامبەر بە ئاتلەتیکۆمەدرید دەدۆڕێت و کاراسکۆ سوود لە هەڵەیەکی هێڵی بەرگری و تیرشتیگن دەبینێت و گۆڵی بردنەوە دەکات و یانە کەتەلۆنیەکە 9 خاڵ لە پێشەنگەوە دووردەکەوێتەوە.
  • پێکانێکی بکوژ لە ئەژنۆی پیکێ، لەوانەیە ئەو یاریزانە بۆ چەند هەفتەیەک دووربکەوێتەوە.
  • سێرجی رۆبێرتۆش تووشی پێکان بوو، مانگێک دووردەکەوێتەوە.
  • ریاڵ مەدرید دژی ڤیاریاڵ یەکسان دەبێت و نزیکبوو لە بە دەستهێنانی سێ خاڵی یاریەکە.
  • تۆتنهام لە مانچستەرسیتی دەباتەوە و دێتە پێشەنگی پریمەرلیگ.

سپۆرت:

  • چی بێسەرووبەرییەکە.
  • یانەی بەرشەلۆنە سێیەم یاری خۆی لەم وەرزە دەدۆڕێنێت، ئەمەش پاش شکستی بەرامبەر بە ئاتلەتیکۆمەدرید 1-0.
  • تیرشتیگن هەڵە دەکات و گۆڵی بردنەوە بە ئاتلەتیکۆمەدرید دەدات.
  • پیکێ تووشی پێکان دەبێت و لەوانەیە بە لای کەمەوە مانگێک دووربکەوێتەوە، ئەمەش بەهۆی پێکان لە ئەژنۆیدا.
  • سێرجی رۆبێرتۆش بەهۆی ئازاری ماسولکەییەوە لە یاریەکە هاتە دەرەوەو تووشی پێکان بوو.
  • ریاڵ مەدرید بەرامبەر بە ڤیاریاڵ یەکسان دەبێت و مەدرید لەسەر پەتەکە دەمێنێتەوە.
  • مۆرینیۆ لە گواردیۆلا دەباتەوە بە دوو گۆڵی بێوەڵام.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this