ترەمپ بەهێزترین کەیسی دادگای لەبارەی هەڵبژاردنەکانەوە دۆڕاند

0
106

SNN

ماسۆ بران دادوەی باڵای ئەمریکا، رەتیکردەوە کە ملیۆنان دەنگی دۆناڵد ترەمپ لە ویلایەتی پەنسلفانیا بۆ بایدن رۆشتبێت و راشیگەیاند کە هەڵبژاردنەکانی پەنسلڤانیا هیچ جۆرە کێشەیەکی تێدا نەبووە، بەمەش ترەمپ بەهێزترین کەیسی دادگا دەدۆڕێنێت کە دژی بایدن بەرزی کردبووەوە.

ماسۆ گورزێکی کوشندە لە ترەمپ دەدات کە دوای هەڵبژاردنەکانی 3 کانوونی دووەم رایگەیاند: ژمارەیەکی زۆری دەنگەکانی لە ویلایەتی پەنسلڤانیا بۆ بایدن رۆشتووە، بەڵام دوای لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون دەرکەوت کە تەواوی ئەو قسانە دورە لە راستییەوە و هەڵبژاردنەکانی پەنسلڤانیا هیچ جۆرە کێشەیەکی تێدا نییە.

ترەمپ نەک تەنیا کەسیەکەی لە دادگادا دۆڕاندووە بەڵکو جارێکی دیکە ناتوانێت هیچ داوایەکی یاسایی دژی بایدن بەرز بکاتەوە، چونکە دەزگای باڵای هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لە پێشتردا رایگەیاند کە هەڵبژاردنی ئەمساڵی ئەمریکا یەکێک بووە لە پاکترین هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لە مێژووی ئەو وڵاتەدا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this