قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی تۆپی ده‌ستی عێراق له‌ سلێمانی به‌رێوه‌ده‌چێت

0
93
دیمەنێک لە یاری تۆپی دەست لە خولی عێراقی

SNN Sport

یه‌كێتیی تۆپی ده‌ستی عێراق دیاریكردنی پارێزگای سلێمانی بۆ له‌ خۆگرتنی  قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی تۆپی دەستی نایابی عێراقی راگه‌یاند.

حوسام عه‌بدولڕه‌زا رێكخه‌ری رۆژنامه‌وانی یه‌كێتیی تۆپی ده‌ستی عێراق  له‌ لێدوانێكیدا وتی:” یه‌كێتیی تۆپی دستی عێراق بڕیاریدا به‌ ئه‌نجامدانی یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می تۆپی دەستی عێراق له‌ پارێزگای سلێمانی”.

هەروەها وتی:” قۆناغه‌كه‌ رۆژی 1ی كانوونی یه‌كه‌می داهاتوو ده‌ستپێده‌كات و به ‌به‌شداری 10 یانه‌ و بریتین له‌ : شورته‌ ، جه‌یش ،كه‌ربه‌لا ، شاره‌وانی به‌سڕه‌  ، كووت ، سلێمانی ، فتوه‌ ، قاسم و ده‌غاره‌”.

لە کۆتایدا وتی:” ئه‌م  كاره‌ بە پێڕاگه‌یاندنێكی فه‌رمی ئه‌ژمار ده‌كرێت بۆ هه‌موو یانه‌ به‌شداربووه‌كان له‌ خولی تۆپی دستی عێراق”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this