ئەو نیشانە سوورە چییە لە روومەتی یاریزانانی یۆڤانتۆس کێشراوە؟

0
375
یانەی یۆڤانتۆس

SNN Sport

لە یارییەکانی هەفتەی هەشتەمی خولی ئیتاڵیا، سەرجەم یاریزانانی یانەی یۆڤانتۆس و کالیاری ، بە نیشانەیەکی سوور روومەتیان رەنگ کرابوو، ئەمەش پرسیاری لای بەشێك لە بینەران دروستکردووە، کە ئایا بۆچی ئەم نیشانە سوورە لەسەر روومەتیان کێشراوە.

ئەو نیشانە سوورە کە لە روومەتی یاریزانانی یانەی یۆڤانتۆس دەرکەوت، هەڵمەتێکە دژی تووندوتیژی دژی ژنان لە ئیتاڵیا، کە رۆژی 25ی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێک رۆژی تووندوتیژییە دژی ژنان لە جیهاندا و ئەم وڵاتە ساڵانە بەمشێوەیە  لە یارییەکانی سیرا ئای هەڵمەتەکە دەکات.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا لەگەڵ رێکخەرانی بەرگری لە ژنان ئەم هەڵمەتە رێکدەخەن و سەرجەم یانەکان و یاریزانانی خولەکە بەشدار دەبن.

لە یاریەکە یانەی یۆڤانتۆس توانی 2-0 بردنەوە تۆماربکات و هەردوو گۆڵی یاریەکە کریستیانۆ رۆناڵدۆ تۆماری کرد.

چاوەڕوان دەکرێت لەسەرجەم یارییەکانی تری ئەم هەفتەی خولی ئیتاڵیا یاریزانان بە روومەتی سوورەوە یارییەکان ئەنجام بدەن.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this