هێمن هەورامی “پێویستە هێزەکانی پارچەكانی دیكەی كوردستان لە هەرێمی كوردستان نەبنە هەڕەشە بۆ سەرخەڵكی سڤیل”

SNN- بڕیار محەمەد
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: هەرێمی كوردستان قەوارەیەكی دەستووری ویاسایی و سەروەری خۆی هەیە، پێویستە لەسەر هەموو ئەو هێزانەی پارچەكانی دیكەی كوردستان كە لە هەندێ شوێنی هەرێمی كوردستانن، نەبنە هەڕەشە بۆ سەرخەڵكی سڤیل و دامەزراوە شەرعییەكانی هەرێمی كوردستان.
ئەمڕۆ یەكشەممە 22ی تشرینی دووەم، هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، بەئامادەبوونی مونا قەهوەچی سكرتێری پەرلەمان و جینان جەبار ئەندامی پەرلەمان، پێشوازییان لە شاندێكی باكووری كوردستان بەسەرۆكایەتی ئیراهیم كوچلۆ كرد. لە دیدارەكەدا هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمان، وێرای بەخێرهێنانی شاندی باكووری كوردستان، رایگەیاند: هەرێمی كوردستان قەوارەیەكی دەستووری و یاسایی و سەروەری خۆی هەیە، پێویستە لەسەر هەموو ئەو هێزانەی پارچەكانی دیكەی كوردستان كە لە هەندێ شوێنی هەرێمی كوردستانن، نەبنە هەڕەشە بۆ سەرخەڵكی سڤیل و دامەزراوە شەرعیەكانی هەرێمی كوردستان.
وتیشی “هەمیشە سەركردایەتی سیاسی هەرێمی كوردستان شەری براكوژی قەدەغەكردووه، بەڵام نابێت هیچ هێزێك ئەم بابەتە بقۆزێتەوە بۆ مەرامی تایبەتی خۆی، و درێژە بە هێرش پەلاماردان بكات بۆ سەردامەزراوە شەرعییەكانی هەرێمی كوردستان، چونكە هەموو پارچەكانی كوردستان تایبەتمەندی خۆیان هەیە و نابێت هەرێمی كوردستان بەكاربێت بۆ پەلاماردان بۆسەر وڵاتانی دراوسێ، لەم پێناوەشدا پیشتگری هەموو خەباتێكی سیاسی و دیموكراسی دەكەین بۆ چارەسەكردنی كێشەكان لەپارچەكانی تری كوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد “هاوكات بە شێوەیەكی واقعی رووبەرووی ئەم دۆخە نالەبارە ببینەوە و هەموو هێزە سیاسییەكان پێویستە لە ئاستی بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆیاندابن بۆ پاراستنی قەوارەی دەستووری و یاسایی هەرێمی كوردستان و شەر و توندوتیژی لە هەرێمی كوردستان دوور بخەنەوە و بیانوو نەدەنە دەست وڵاتانی دەوروبەر بۆ لەشكر كێشی و پەلاماری سەربازی لەناو خاكی هەرێمی كوردستان”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
گەورە بەرپرسێکی داعش لە کەرکوک دەستگیرکرا
2021-01-23
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
1958 كهسى تر له عێراق تووشى كۆرۆنا بوون
2020-06-30
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17