پەرلەمانتارێكی پارتی لە بەغدا: هەوڵی گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ بەغدا موزایەدەی سیاسیە

0
230

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی ئاماژە بەوەدەكات ئەوەی ئەو پەرلەمانتارە كورد و عەرەبانە پێی هەڵدەست لە هەوڵدان بۆ گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ بەغدا كارێكی نادەستوری و نایاساییەوە و مەبەست لێی بچووكردنەوەی قەوارەی هەرێم و موزایەدەی سیاسییە و سەركەوتوش نابن.

محەمەد ئەمین فارس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو هەوڵەی كە لە ئێستادا لە ئارادایە بۆ گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ سەر بەغدا هەوڵێكی شكستخواردوو دەبێت چونكە لەڕووی یاسایی و دەستورییەوە هیچ پاڵپشتییەكی نییە، ئەوە سەرەڕای ئەوەی حكومەتی عێراقی بۆ خۆی ئامادە نییە پارەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج بكات.

ئاماژەی بەوەشكرد: لە دەستوری عێراقیدا ئەوە جێگركراوە كە دابەشكردنی مووچە لەدەسەڵاتی حكومەتی هەرێمدایە، هاوكات ماوەی زیاد لە سێ‌ ساڵە 400 فەرمانبەری بەنداوەكانی هەرێم هەموو هەوڵێك دەدریت بۆ ئەوەی لەلایەن بەغداوە مووچەكانیان بۆ دابینبكرێت ئامادە نییە موچەی ئەو 400 فەرمانبەرە بدات ئیتر چۆن مووچەی ئەو هەموو فەرمانبەرەی هەرێم دەدات، بۆیە ئەمە هەوڵێكی شكستخواردووە ئەو پەرلەمانتارانە ئەیدەن بۆ گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ سەر بەغدا.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەروو: ئێمە پێمان وایە كە ئەو پەرلەمانتارانەی بەو كارە هەستاون هەوڵێكە بۆ بچووكردنەوەی قەوارەی هەرێم و بۆ مووزایەدەی سیاسی ئەو كارە دەكەن، چونكە ئەوە كارێكی نایاسایی و نادەستورییە و ناشچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this