تازه‌پێگه‌یشتووانی شۆریجه به‌گیرفانی خاڵییه‌وه ئاماده‌كاری بۆ خولی كوردستان ده‌كه‌ن

تازەپێگەیشتووانی یانەی شۆریجە
SNN Sport- حسێن كه‌ركوكی
تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی شۆریجه میوانی نوێ خولی نایابی كوردستان ماوه‌یه‌كه دەستیان به ئاماده‌كاری كردووه.
سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاری و گرفتهكای تیپه‌كه‌یان ستار محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تازهپێگهیشتووای یانه‌ی شۆریجه بۆsnn) ) وتی:” ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه بۆ ئاماده‌كردنی تیپه‌كه بۆ خولی نایابی كوردستان متمانه‌ی به‌خشییه هه‌ر یه‌ك له دیار سیروان وه‌كو راهێنه‌ر و محه‌مه‌د سعوود وه‌ك یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر”.
هه‌روه‌ها وتی ” ده‌سته‌ی هونه‌ری ماوه‌ی مانگێك ده‌بێت ده‌ستیان به ئاماده‌كاری كردووه و سه‌ره‌تاش به ده‌ستنیشانكردنی پێكهاته‌یه‌كی به‌رایی بوو، قه‌یرانی دارایی كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بوو له سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كانمان و تا ئێستاش ته‌نیا یه‌ك رۆژ راهێنان ده‌كه‌ین ،یان له یارییه دۆستانه‌كان یاریزانه‌كان كۆ ده‌كه‌ینه‌وه”.
سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تازه پێگه‌یشتووانی یانه‌ی شۆریجه ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه قه‌یرانە داراییه‌كه‌یان زۆر خنكێنهرن، كه سه‌رباری هه‌وڵ و یارمه‌تییه‌كانی ، سه‌رۆكی یانه‌كه به‌رده‌وامه له دابینكردنی هاوكاری ، بۆئه‌وه‌ی بتوانین به‌شدار بین له خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتووانی كوردستان”.
له كۆتاییدا ستار محه‌مه‌د وتی:” له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌گیرفانی خاڵییه‌وه ده‌ستمان به ئاماده‌كاری كردووه ، به‌ڵام سوورین له سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاستێك پێشكه‌ش بكه‌ین شایسته‌ی تۆپی پێی كه‌ركوك بێت”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17