لۆكاكۆ : هه‌میشه ده‌مه‌وێت هه‌رچی له توانامدایه بۆ ئینتەر پێشكه‌شی بكه‌م

لۆکاکۆ
SNN Sport
رۆمێرۆ لۆكاكۆ ئەستێرهی یانه‌ی ئینتەرمیلان دڵخۆشی خۆی ده‌ربڕی پاش ئه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی تووانی ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر تۆرینۆ سه‌ره‌وژێر بكات به ده‌ستبه‌ركردنی بردنه‌وه به ئه‌نجامی 4-2 ،پاش دواكه‌وتن له گێمی یه‌كه‌مدا به 2- سفر و توانی دوو گۆڵیش بکات.
لۆكاكۆ له لێدوانێكیدا پاش یاریه‌كه وتی:” تا ئێستا ئێمه تیپێكی زۆر باش نین ئەگه‌ر رووبه‌ڕووی گرفتێكی هاوشێوه‌ی ئه‌مه بووینه‌وه ، تا 60 خولەک به شێوه‌یه‌كی خراپ یارییمان كردوو به بێ فشار و به بێ ئاره‌زوو ، دواتر به ئاگا هاتینه‌وه‌و بردمانه‌وه ئه‌مه‌ش شتی گرنگه ، من تەنیا یاریزانێكم ده‌وێت یارمه‌تی هاوڕێکانی بدات”.
هه‌روه‌ها وتی:” من له باشترین چركه‌م له كاروانی وه‌رزشیمدا ،هه‌میشه هه‌وڵده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ی ببمه پاڵه‌وان، به‌ڵام پاڵه‌وانه‌كان شتێك ده‌به‌نه‌وه ئه‌مه‌ش پاڵنه‌رمه ، هه‌میشه ده‌مه‌وێت هه‌موو توانایەكم پێشكه‌ش بكه‌م بۆ ئینتەر، سه‌باره‌ت به من باشترین شتەکان بە شەخسی ناکەم”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17