
ئەیسی میلان
SNN Sport
لە خولی ئیتاڵیاو لە یارییەکانی هەفتەی هەشتەم، یانەی ئەیسی میلان درێژەی بە ئەنجامە باشەکانیداو توانی بردنەوەیەکی تر بەرامبەر بە یانەی ناپۆلی بە دەست بهێنێت.
میلان لە دەرەوەی یاریگای خۆی و لە ناو یاریگای سانپاولی بووە میوانی یانەی ناپۆلی، لە ئەنجامدا توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یاریەکەی لێبباتەوەو پارێزگاری لە پێشەنگی خولەکە بکات.
سێ گۆڵی یانەی ئەیسی میلان زەلاتان ئیبراهیمۆڤیچ لە خولەکەکانی 20 و 54 دوو گۆڵی تۆماری کردوو گۆڵەکەی تر پیتەر هاوگی لە خولەکی 90+5 تۆماری کرد.
تەنیا گۆڵی ناپۆلی یاریزان مێرتێنز لە خولەکی 63 تۆماری کرد.
یانەی ناپۆلی لە خولەکی 65وە بە 10 یاریزانەوە یاریەکەی ئەنجامداو باکایۆکۆ بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.
میلان بە 6 بردنەوە و 2 یەکسانبوون، خاوەنی 20 خاڵەو پێشەنگی سیرا ئای داگیر کردووە.
زەلاتان ئیبراهیمۆڤیچ بەشداری لە 11 گۆڵ کردووە لەم وەرزەی سیرا ئای، 10 گۆڵی کردووەو 1 گۆڵی دروستکردووە، ئەمەش زیاتر لە هەر یاریزانێکی تر.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
ئهمڕۆ شاندى ههرێم سهردانى بهغدا دهكات
2021-01-24
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ڤیدیۆ:ریاڵ مەدرید سێ خاڵی بە نرخی لە دەستدا
2021-01-10
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17