
SNN
بنیامین نەتانیاهو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی ئێرانەوە، پەیامێکی ناراستەوخۆ دەداتە جۆو بایدن کە وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا هەڵبژێردراوە.
نەتانیاهو لە میانی وتارێکیدا کە لە باشووری ئیسرائیل پێشکەشیکرد، رایگەیاند: “نابێت بگەڕێینەوە بۆ رێککەوتنی ناوەکی ئێران، دەبێت سیاسەتێکی دروست بگرینەبەر تا دڵنیابینەوە لەوەی ئێران چەکی ئەتۆمی گەشەپێنادات”.
نەتانیاهو لە رابردوودا بە توندی دژایەتی خۆی بۆ رێککەوتنی ناوەکی ئێران نیشانداوە، لەلایەکی دیکەوە لایەنی ئەوروپی رێککەوتنەکە، لەگەڵ روسیا و چین دەیانەوێت پارێزگاری لە رێککەوتنەکە بکەن.
جۆو بایدن لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڵێنیدابوو کە بە سەرکەوتنی، ئەمریکا دەگەڕێنێتەوە بۆ رێککەوتنی ناوەکی وڵاتانی پێنج کۆ یەک، ئەمەش دوای ئەوەی ترەمپ لەو رێککەوتنە کشایەوە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
وەزیری دەرەوەی نوێی ئەمریکا کێیە؟
2021-01-27
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17