گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ دووشەممە 23/11/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
271
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  دووشەممە (23/11/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

  • لە چاوەڕوانی موعجیزەی یانەی ریاڵ مەدرید.
  • بۆ یاری ئینتەر زیدان بە دوای چارەسەرێکدا دەگەڕێت لە هێڵی بەرگریدا بۆ ئەوەی بە تووندی یاری بکات و هەریەکە لە هازارد و بنزیمە گومانی ئامادەبوونیان لێ دەکرێت.
  • زیدان لە چاوەڕوانی کاسێمێرۆدایەو هەریەکە لە میلیتاو  رامۆس دوورخراونەتەوە و ئامادەی یاریەکە نابن.

ئاس:

  • بێ هیچ نیشانەیەک.
  • میسی لە خراپترین ئاستی خۆیدایە لەم وەرزە،ئەمەش پاش دۆڕانیان بە یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید.
  • خراپی ئاستی ئەم یاریزانە کێشەکانی رۆناڵد کومان زیاتر دەکات لەگەڵ پێکانی یاریزانەکانی و نەبوونی پارە بۆ گواستنەوەی یاریزان لە مانگی کانوونی دووەمی داهاتوو.
  • سێرجی رۆبێرتۆ و پیکێ تا 2021 لە یانەکەیان دووردەکەونەوە.
  • بنزیمە دەیەوێت ئامادەی یاریەکەی ئینتەرمیلان بێت و سەفەری شاری میلانۆ بکات.
  • فەرەنسیەکە بە تەنیا مەشق وراهێنان دەکات ، ئەمەش لە پێناو ئامادەبوونی لە یاری ئینتەرمیلان.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • حاڵەتی لە ناکاو.
  • پێکانی پیکێ و سێرجی رۆبێرتۆ زۆر لەوە خراپترن کە راگەیەندراوە.
  • ئەگەر پیکێ نەشتەرگەری بۆ بکرێت،لەوانەیە ئەو یاریزانە نەتوانێت ئامادەی هیچ یارییەکی ئەم وەرزە ببێت.
  • سێرجی رۆبێرتۆش بۆ ماوەی دوو مانگ لە دەرەوەی یانەکە دەبێت.
  • یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت لە تیمی دووەم یاریزان بانگ بکات ، ئەمەش بەهۆی پێکانی ئەم یاریزانانە کە لە ناکاو بوون.
  • کومان لە دڵی بەرگری تەنیا لینگلێتی هەیە و دەبێت دی یۆنگ لە دواوە یاری پێبکات.
  • ئەمڕۆ یانەکە بۆ یاری دینامۆکێڤ سەفەری کێڤ دەکات.
  • یانەی بەرشەلۆنە دەبێت جێگرەوەی هەردوو یاریزان پیکێ و رۆبێرتۆ قەرەبوو بکاتەوە.

سپۆرت:

  • ناچارە بۆ ئەنجامدانی گرێبەست.
  • یانەی بەرشەلۆنە هەوڵ دەدات گڕێبەست لەگەڵ ئیریک گارسیا بکات لە گواستنەوەکانی زستانەی داهاتوو.
  • پیکێ 3 تا 6 مانگ دووردەکەوێتەوە و رۆبێرتۆ بۆ 2 مانگ.
  • ریاڵ سۆسیداد 1-0 لە قادش دەباتەوە وبە تەنیا لە پێشەنگ دەمێنێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this