لەبارەی بڕینی لە%23 لە مووچەی پێشمەرگە و پۆلیس ڕوونكردەوە دەدرێت

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی باس لەوە کرا لە دابەشكردنی مووچەی پێشمەرگە بەراورد بە مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی لە %23 مووچەی پێشمەرگە و پۆلیس بڕدراوە، جێگری سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە ئاماژە بەوە دەكات بابەتەکە بەو جۆرە نییە.
عوسمان كەریم، جێگری سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو بابەتەی كە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو كراوەتەوە گوایە لێبڕینی مووچەی پێشمەرگە بە بەراورد بە مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی زۆر زیاتر بووە و ئەگەر فەرمانبەران لە %18 ی مووچەكەیان بڕا بێت، پێشمەرگە لە %20 بووە یاخود ئەگەر لە %21ی مووچەی فەرمانبەران بڕابێت پێشمەرگە لە %23ی لێبڕاوە، ئێمە بەدواداچوونمان بۆ ئەو بابەتە كردووە دەركەوتووە كە لە مووچەی ژمارەیەكی كەم لە هێزەكانی پێشمەرگە ئەو حاڵەتە ڕوویداوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەموو هێزەكانی پێشمەرگە بەو جۆرە مووچەیان پێنەدراوە، بەڵكو بەهۆی هەڵەیەكی حسابی لە لایەن یەكە ژمێریارییەكانەوە كراوە مووچەی ژمارەیەك پێشمەرگە ڕێژەیەكی زیاتریان لێبڕاوە، بەڵام دواتر ئەو بڕە پارەیەی كە بە هەڵە لە مووچەی ئەو پێشمەرگانە بڕاوە، بۆیان گەڕاوەتەوە و هیچ پێشمەرگەیەك مووچەی كەمی وەرنەگرتووە لە مووچەكەی خۆی.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
مستهفا كازمى گهیشته ههولێر
2020-09-10
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17