بەرپرسی ئیداریی داعش لە فڕۆکەخانەی بەغدا دەستگیر کرا

دەستگیرکردنی چەکدارێکی داعش
SNN
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رۆژی دووشەممە رایگەیاند “بەرپرسی ئیداریی رێکراوی داعش لەناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا دەستگیر کراوە”.
لە بەیاننامەیەکدا لیوا یەحیا رەسوڵ ئاشکرایکردووە “لە ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا (ئەبو نبأ) بەرپرسی کارگێڕیی رێکخراوی داعش لەلایەن دەزگای دژەتیرۆری عێراقەوە دەستگیر کراوە”.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە “ناوبراو لە وڵاتێکی دیکەوە گەڕاوەتەوە بۆ عێراق و دەزگای هەواڵگریی چاودێرییان کردووە و مەرامی بووە لەگەڵ پاشماوە و شانە نووستووەکانی داعش کۆبوونەوە بکات”.
لیوا یەحیا رەسوڵ دەڵێت: “ئەو سەرکردەیەی داعش لە ساڵی 2003ەوە لەگەڵ رێکخراوە تیرۆریستییەکان دەستی تێکەڵاو کردووە و بە نامەی دەستنووس لە والی داعشەوە فەرمانی پێکراوە چالاکیی تیرۆریستیی جۆراوجۆر ئەنجامبدات”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
مستەفا کازمی گەیشتە شاری سلێمانی
2020-09-11 -
12 زانیاری لەسەر مۆندیالی 1998
2020-07-12
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17