
SNN
نیکۆلاس سارکۆزی، سەرۆکی پێشووتری فەرەنسا لەلایەن دادگاوە فەرمانی بۆ دەرکراوە کە لە بەردەم دادگا بە تۆمەتی “گەندەڵی و بەرتیلدان” ئامادەبێت.
سارکۆزی کە بەهۆی ئەو ژیانە شاهانەییەی کە ژیاوە، سەرنجی میدیاکانی خستووەتە سەر خۆی، لە ئێستادا لە دادگای فەرەنسا تۆمەتبارە بەوەی، لە سەردەمی بەڕێوەبردنی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکەیدا بە شێوەیەکی نایاسایی هاوکاری دارایی هەڵمەتەکەی کردووە.
یەکێکی دیکە لەو تۆمەتانەی کە رووبەڕوویبووەتەوە، پەیوەندی بەوە هەیە، ویستوویەتی، پۆستی کەسێک بەناوی گیتڵبێرت ئازیبێرت، بەرزبکاتەوە، تا لە بەرامبەردا ناوبراو زانیاری لەسەر ئەو لێکۆڵینەوانە بە سارکۆزی بدات کە سەبارەت بە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکە بەڕێوەدەچوون، کە ئەمەش لە دادگا بە “بەرتیل خواردن” هەژمارکراوە.
سارکۆزی هەموو ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە کە لە دادگا رووبەڕووی دەکرێتەوە.
کەیسەکەی سارکۆزی بڕیارە لە 17ی ئازار تا 15ی نیسان ببرێتە دادگا، بەوەش دەبێتە یەکەم سەرۆکی پێشووی فەرەنسا کە رووبەڕووی تۆمەتی لەوجۆرە ببێتەوە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
وەزیری دەرەوەی نوێی ئەمریکا کێیە؟
2021-01-27
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
شەوی 27ی رەمەزان لەسلێمانی
2020-05-20 -
عێراق لە یەدەگی زێڕدا 38 ەمین وڵاتە
2020-08-05 -
سەرۆکوەزیرانی بۆسنە تووشی کۆرۆنا بوو
2020-11-07
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17