ناردنی 320 ملیارەكەی هەرێم تەنیا لە دەسەڵاتی یەک کەسدایە

0
2704
دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN

SNN-عەلی حەمە سەعید

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژە بەوەدەكات لە بەردواداچوونمان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی عێراق ئەوەیان پێڕاگەیاندوین كە لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق دێت و دوای ئەو وادەیەش 320 ملیار دینارەكەی هەرێم ڕەوانە دەكەن بۆ ئەومەبەستەش بەرپرسانی هەرێم لەسەر هێڵن، ئەندامێكی لیژنەی دارایش دەڵێت ” ناردنی 320 ملیارەكە لە دەستەڵاتی سەرۆك وەزیراندایە”.

مەیادە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی بە SNNی ڕاگەیاند: بەدواداچوونمان بۆ ناردنی 320 ملیار دینارەكەی هەرێم كردووە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی عێراقیش گفتوگۆمان كردووە ئەوەمان بۆ ڕوون بووەتەوە ك لەماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا ئەم بابەتە یەكلا دەبێتەوە بەجۆرێك لە دوو ڕۆژی داهاتوودا عێراق كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی خۆی دەهێنێت و پاشان 320 ملیار دینارەكەش بۆ هەرێم دەنێرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەرپرسانی حكومەتی هەرێمیش لەسەر هێڵن لەگەڵ حكومەتی عێراقی بۆ ناردنی ئەو 320 ملیار دینارە، چونكە ئەوە مافی مووچە خۆرانی هەرێمەوە بە پێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێم عێراق دەبێت ئەو 320 ملیار دینارە بۆ ئەم مانگەش ڕەوانە بكرێت.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەی بۆ SNNڕوونكردەوە، بابەتی ناردنی 320 ملیار دینار بۆ هەرێم لە دەستەڵاتی (مستەفا كازمی) سەرۆكوەزیرانی عێراقدایە، ئاخۆ بڕیار دەدات بە ناردنی یاخود نا و ئەو بابەتە پەیوەندی بە پەرلەمانەوە نەماوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا دیار نییە كەی شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەكەن، هاوكات ئێمە لە لیژنەی درایی دوێنێ‌ كۆبووینەتەوە باسمان لەوە كردووە كە گرنگە یاسای قەرز جێبەجێ بكرێت و هەورەها حكومەتی هەرێم و بەغدا بگەنە ڕێككەوتن بۆ ئەوەی چیدیكە هاووڵاتییان و فەرمانبەران زەرەر مەندنەبن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this