
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان | فۆتۆ: نووسینگه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت
SNN
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند: ئێمه له‌ڕێگه‌ى یاساى چاكسازییه‌وه گه‌نده‌ڵیمان له هه‌رێمى كوردستان نه‌هێشتووه، وتیشى: “چاوه‌ڕێى رێككه‌وتنێكى سه‌رتاسه‌رین له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئه‌و شايسته داراییانه‌ى هه‌رێم كه لاى به‌غدایه وه‌ریان بگرینه‌وه”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له میانى به‌شداریكردنى له كۆنفڕاسنى به‌رنامه له‌پێشینه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌دواى كۆرۆنا كه به‌شێوه‌ى ئۆنڵاین و بۆ ماوه‌ى دوو رۆژ به‌ڕێوه‌ده‌چێت وته‌یه‌كى پێشكه‌شكرد.
له سه‌ره‌تاى وته‌كه‌یدا سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند: “ئێمه زۆر سوپاسى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ده‌كه‌ین، چونكه له ساڵى 2003 هاوكاربوون بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه له سه‌دام حسێن رزگارمان بێت، ئێستاش په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێمه ته‌نیا له چوارچێوه‌ى ئاسایش‌دا نه‌ماونه‌ته‌وه، به‌ڵكو په‌یوندى ئابوورى به‌هێزمان هه‌یه”.
مه‌سرور بارزانى، به‌شێكى قسه‌كانى ته‌رخانكرد بۆ باسكردن له ئاسانكاریكردن بۆ هاتنى كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌رێمى كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و وتیشى: “ئێمه كارئاسانى زۆرمانكردووه بۆ ئه‌وه‌ى كۆمپانیاكانى ئه‌مریكا بێنه هه‌رێمى كوردستان، له رێكاره‌كانى هاتنیان و باج و پێدانى ڤیزا، چونكه ئێمه ده‌مانه‌وێت ئابوورییه‌كه‌مان ههمهجۆر بكه‌ین”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئێمه وه‌ك حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پلانمان هه‌یه گرنگى به كه‌رته جیاوازه‌كان بده‌ین، له‌وانه‌ش ههمهجۆر كردنى كه‌رتى كشتو‌كاڵى و به‌ستنه‌وه‌ى به ته‌كنه‌لۆجیایه‌وه، رێكخستنى باج و گه‌شه‌دان به بازرگانى”.
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم باسى جێبه‌جێكردنى یاساى چاكسازیش كرد له هه‌رێمى كوردستان و ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: “ئێمه له‌ڕێگه‌ى یاساى چاكسازییه‌وه گه‌نده‌ڵیمان نه‌هێشتووه، وامان كردووه خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان باشتر و به یه‌كسانى بگه‌نه هاووڵاتییان”.
مه‌سرور بارزانى باسى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غداشى كرد و روونیكرده‌وه: “ئێمه چاومان له‌وه‌یه رێككه‌وتنێكى سه‌رتاسه‌رى له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى ببێته بناغه‌یه‌كى به‌هێز و شایسته داراییه‌كانى هاووڵاتیيانى هه‌رێم له به‌غدا وه‌ربگرینه‌وه، كێشه‌كانیشمان له‌گه‌ڵیان چاره‌سه‌ر بكه‌ین”.
له كۆتایی قسه‌كانیدا سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد:” ئێمه خاوه‌نى هێزێكى كارى به‌هێز و زیره‌كین، بۆیه چاومان له‌وه‌یه نه‌وه‌ك ته‌نیا كار بۆ ئه‌و گه‌نجانه بڕه‌خسێنین، به‌ڵكو سوود له توانا جیاوازهكانیشیان وه‌ربگرین”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
لە سەرگەڕان جارێکی تر تەعریب سەرهەڵدەداتەوە
2020-06-22
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17