شا دەماری ئابووری تورکیا کە کەرتی گەشتوگوزارە کۆرۆنا بەرەو وشکبوونی دەبات

0
130

SNN

ئەمڕۆ دووشەممە راپۆرتێکی تا رادەیەک مەترسیدار خراوەتە بەردەم ئەردۆغان و تێیدا ئاماژە بە لاوازبوونی کەرتی ئابووری و دابەزینی بەردەوامی بەهای لیرە دەکات، کە هێندەی دیکە تورکیا لە رووی ئابوورییەوە لاواز دەکات.

راپۆرتەکانی دەستەی گەشتوگوزاری تورکیا ئاماژە بەوە دەکەن لە مانگی رابردوودا رێژەی سەردانکەرانی تورکیا لە وڵاتە جیاوازەکان %59 کەمی کردووە کە دەکات 1,95 ملیۆن گەشتیار، ئەمەش وادەکات کاریگەری راستەوخۆی لەسەر ئابووری تورکیا دەبێت، هەروەها بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و نا سەقامگیری سیاسی تورکیا لەگەڵ دراوسێکانیدا، لە سێ مانگی هاوینی ئەمساڵدا رێژەی گەشتیار لە تورکیا %79.3 کەمی کردووە کە دەکاتە 11.3 ملیۆن گەشتیار لە وەرزی هاویندا، کە ئەمەش بەهێزترین کۆڵەکەی ئابووری تورکیا دەخاتە مەترسییەوە.

چەند رۆژێک لەمەوبەر پارتی کۆماری گەلان، لە پەرلەمان رایانگەیاند: کە سیاسەتەکانی ئەردۆغان تورکیا بەرەو تونێلێکی تاریک دەبات و هیچ هاووڵاتییەکی تورکیا داهاتووری دیار نییە کە بەرەو کوێ دەگات

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this