ئەمساڵیش بەشێکی زۆری هاووڵاتییان لە نەوتی سپی بێبەش دەبن

0
207

SNN

ئەندامێکی فراکسیۆن یەکێتی لە پەرلەمانی کودستان ڕایدەگەێنێت حکومەتی هەرێم لە بەر کەمتەرخەمی و نەبوونی پلان و گوێنەدان بە کێشەی هاووڵاتییان، ساڵانە هەموو کێشەکانی دووبارە دەبنەوە و نەیتوانییوە تەنانەت یەکێکییش لەم کێشانە چارەسەر بکات، بەم شێوەیە، ئەمساڵیش بەشێکی زۆری هاووڵاتییان لە نەوتی سپی بێبەش دەبن.

کاروان گەزنەی ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بە SNNی ڕاگەیاند : لە مانگی (4)ی 2020 و بەر لە (7) مانگ یاداشتێکی چارەسەرمان دا بە حکومەتی هەرێم بۆ چارەسەرکردنی دوو کێشەی سەرەکی لە هەرێم یەکەمیان کێشەی نەوتی سپی ماڵان و دووەمیان کێشەی بەنزین، ئەوکات بە هۆی دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان و کەم بوونەوەی خواست لەسەر بەکارهێنانی نەوتی سپی، حکومەتی هەرێم دەیتوانی بە بڕی تەنها (15) ملیۆن دۆلار، نەوتی تەواوی هەرێمی کوردستان دابین بکات، بە ناوچە شاخاوییەکانیشەوە، هاوکات، دەیتوانی نرخی بەنزین، لە 300-400 دینار بۆ هەر لیترێک جێگیر بکات.

وتیشی “حکومەتی هەرێم لە بەر کەمتەرخەمی و نەبوونی پلان و گوێنەدان بە کێشەی هاووڵاتییان، ساڵانە هەموو کێشەکانی دووبارە دەبنەوە و نەیتوانییوە تەنانەت یەکێکیش لەم کێشانە چارەسەر بکات”.

ئاماژتی بەوەشکرد، لە هەرێمی کوردستان پێویستمان بە نزیکەی (260) ملیۆن لیتر نەوتی سپی هەیە، و لەو بڕە نزیکەی 58 ملیۆن لیترمان تەنها بۆ ناوچە شاخاوییەکان پێویستە، لە کاتێکدا حکومەتی عێڕاق ساڵانە تەنها نزیکەی 60 ملیۆن لیتر دەنێرێت و پێویستە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و دارایی ئەم کەمیەی کە هەیە پڕی بکەنەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێک لەو بارەوە نەندراوە.

ئەوەشی خستەڕوو ، ئەمساڵیش وەکو هەموو ساڵەکانی دیکە هاووڵاتییان بێ بەش دەبن لە نەوتی سپی، جگەلەو بڕەی کە لەلایەن بەغداوە دابین دەکرێت.

راشیگەیاند: حکومەتێک نەتوانێت تەنها 15 ملیۆن دۆلار بۆ نەوت دابینبکات، لە کاتێکدا ڕۆژانە بەرپرسە گەندەڵەکان لە ملیۆنان دۆلاری لە یەک مانگدا دەست دەکەوێت لەژێر سایەی ئەم حکومەتە پیسخۆرەدا، چ گرنگییەکی ھەیە؟.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this