
SNN
نیكۆلا ساركۆزی، سه‌رۆكی پێشووتری فه‌ره‌نسا، به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات بۆ كاری تایبه‌تی خۆی و هه‌وڵی به‌رتیلدان به دادوه‌ر و وه‌رگرتنی پشتیوانی دارایی له‌لایه‌ن لیبیاوه له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ساڵی 2007، دادگایی ده‌كرێت.
لای خۆشییەوە ساركۆزی ره‌تیده‌كاته‌وه، به‌ڵام داواكاری گشتی به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، ویستوویه‌تی پۆستێكی شایسته له مۆناكۆ بهدادوهرهكه ببه‌خشێت، به‌رامبه‌ر به به‌ده‌ستهێنانی زانیاری نهێنی له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ی له‌باره‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له‌ساڵی 2007، لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان له ساڵی 2013ه‌وه به‌مه‌ستی كه‌یسی پشتیوانییه داراییه‌كانی لیبیا بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی، چاودێری په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كانی “ساركۆزی” و پارێزه‌ره‌كه‌ی “تیری هرتزوغ”یان كردووه، بۆیان ده‌ركه‌تووه به دوو مۆبایلی تۆماركراوی نه‌ناسراو، په‌یوه‌ندییه‌كانیان ئه‌نجام داوه و چه‌ندینجار له‌گه‌ڵ دادوه‌ری كه‌یسه‌كه گفتوگۆیان كردووه.
له‌گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ دادوه‌ره‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، په‌یمانی ده‌ستخستنی پۆستێكی له مۆناكۆ پێداوه و له‌به‌رامبه‌ردا دادوه‌ره‌كه له دادگادا یارمه‌تی “ساركۆزی” بدات، بڕیاره هه‌رسێكیان، “ساركۆزی” و “ئیزیبرت”ی دادوه‌ر و “هرتزوغ”ی پارێزه‌ره‌كه‌ی به‌یه‌كه‌وه دادگایی بكرێن، ئه‌گه‌ر تۆمه‌ته‌كه‌ی به‌سه‌ردا ساغببێته‌وه؛ ئه‌وا سارۆكۆزی به 10 ساڵ زیندانی له‌گه‌ڵ پێژاردنی دارایی سزا ده‌درێت.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سبەی پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەکرێت
2020-09-26
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17