خولی پله‌ یه‌كی كه‌ركوك ده‌ستیپێكرد

0
62
دیمەنێک لە پاڵەوانێتیەکە

حسێن كه‌ركوكی-SNNsport

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ( دووشه‌ممه‌ 23/11/2020 ) ركابه‌رییه‌كانی خولی یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانی كه‌ركوك ده‌ستیپێكرد كه‌ یه‌كێتیی تۆپی پێی كه‌ركوك و به‌ به‌شداری (18) یانه‌  سازیكردووه‌ و له‌ ئه‌نجامه‌كانی گه‌ڕی یه‌كه‌م  بەمشێوەیە بوو.

حه‌ویجه‌ –  دووبز 3-1 گۆڵ

داقووق – باباگوڕگوڕ سفر – سفر

قه‌ ڵعه‌ – سۆلاڤی نوێ 1- 4 گۆڵ .

سه‌باره‌ت خوله‌كه‌ زیاد قادر لە راگه‌یاندنی  یه‌كێتیی تۆپی پێی كه‌ركوك وتی:” پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ 18 یانه‌ به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن و دابه‌شكراون بە سه‌ر سێ گرووپ و ركابه‌رییه‌كانیان به‌ شێوازی خول له‌ یه‌ك قۆناغدا به‌رێوه‌ده‌چن”.

هه‌روه‌ها وتی:” یه‌كه‌م و دووه‌می گرووپه‌كان وه‌كوو یانه‌ی ئاستی یه‌كه‌م پۆلێن ده‌كرێت و یانه‌كانی تر به‌ ئاستی  دووەم پۆلێن ده‌كرێن”.

له‌ كۆتاییدا  وتیشی:” دوو یانه‌ له‌ یانه‌كانی ئاستی یه‌كه‌م سه‌ر ده‌كه‌ون بۆ  ركابه‌رییه‌كانی گروپی یانه‌كانی باكووری خولی پله‌ یه‌كی عێراق “.

گرووپه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ن :

گرووپی  یه‌كه‌م (قه‌ڵعه‌ ، مووسه‌ڵا ، شۆریجه‌ ، سۆلافی نوێ ، پێشه‌وا ، ئه‌خا ) .

گرووپی دووه‌م (داقووق ، دووز ، له‌یلان ، باباگوڕ ، ئاڵتوون كۆپری ، كه‌یوان ) .

گرووپی سێیه‌م (حه‌ویجه‌ ، خاك ، دووبز ، سۆلاڤ ، تازه‌ ، ئاشتی ).

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this