
چەکدارانی داعش
SNN- سیروان حەسەن
کەمێک لەمەوبەر چەکدارانی داعش لەسنووری خورماتوو پەلاماری سوپای عێراق و حەشدی شەعبیداو بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان چوار سەرباز بریندارە.
عەلی حوسێنی وتەبێژی حەشدی شەعبی لەخورماتوو بە SNNی راگەیاند: کەمێک لەمەوبەر لەناوچەی بستاملی چەکدارانی داعش پەلاماری سوپای عێراق و حەشدی شەعبیان داو چوار سەرباز برینداربووە.
وتیشی “لە کامێرای تایبەتی هێزەکانەوە چەکدارەکانیان بینیوە ژمارەیان سێ چەکدار بووە و دوای پەلامارەکەیان هەڵهاتوون و هێزەکانیش لەناوچەکە بەدواداچون دەکەن”.
هەر بەپێی زانیارییەکان بۆمبێکی چێندراو بەو هێزانە تەقیوەتەوە و جگە لەزیانی گیانی هاوکات زیانی مادیش بەر هێزەکە کەوتووە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17