زانیارى نهبیستراو لهسهر كهیسى كوشتنى مامۆستا هۆشیار ئیسماعیل لهسهر زارى براكهیهوه

مامۆستا هۆشیار ئیسماعیل پێشنوێژ و وتارخوێنی پێشووی مزگەوتی عومەر بندیانی له شاری هەولێر | فۆتۆ: SNN
SNN – بڕیار محەمەد
دوای تێپەڕبوونی چوار ساڵ بەسەر رووداوی كوشتنی مامۆستا هۆشیار ئیسماعیل لە ماڵەكەی خۆیدا لە شاری هەولێر، وێڕای دەستگیركردنی بكەرانی ئەو تاوانە و دهرچوونى سزای لەسێدارەدان بۆیان، بەڵام تا ئێستا سزاكەیان بەسهردا جێبهجێ نهكراوه، برایهكى ئهو مامۆستا ئاینییهش دهڵێت: “لهسێدارهنهدانى ئهو تاوانبارانه واتاى گهورهى ههیه”.
شەوی 22ی تشرینی دووهمى 2016، هۆشیار ئیسماعیل، كە زانایەكی ئایینی ناوداری شاری هەولێر بوو لهلایهن دوو كهسهوه لهبهردهم ماڵهكهى خۆیدا به دهستڕێژى گوللـه كوژرا، پاش ماوهیهك بكوژهكان دهستگیر كران و سزاى لهسێدارهدانیان بۆ دهرچوو.
دیار گۆران، برای مامۆستا هۆشیار ئیسماعیل پێشنوێژ و وتارخوێنی پێشووی مزگەوتی عومەر بندیانی له شاری هەولێر لهوبارهیهوه بە SNNی راگەیاند: “لەدوای تێپەڕبوونی چوار ساڵ بەسەر تیرۆركردنی هۆشیار ئیسماعیلدا رەنگە چەند پرسیارێك لای هاووڵاتییان دروستببن، بۆ نموونە كێ بوون ئەوانەی براكهى منیان تیرۆركرد، بۆچی تیرۆریان كرد؟ ئەوانەی دەستگیركراون بكوژی راستەقینهن؟ ئایا بكوژەكان بۆچی لە سێدارە نادرێن؟ منیش لێرەوە وەڵامی بهشێك لهو پرسیارانه دهدهمهوه، ئهوانهى براكهى ئێمهیان تیرۆر كرد دوو گەنجی شاری هەولێر بوون بە ناوەكانی محەمەد و سامان، محەمەد بكوژی راستەقینەی دكتۆر هۆشیار بوو، سامانیش هاوكاری كردبوو، هەردوو گەنجەكەش ناسنامهی پارتی دیموكراتی كوردستانیان پێبووە ئهندامى ئهو حزبه بوون، هەردووكیشیان لە كهرتى سەربازیدا بوون”.
لەبارەی هۆكاری كوشتنهكه ئهو ئهندامهى خێزانى مامۆستا هۆشیار ئهوهشى خستهڕوو: “ماوەی سێ ساڵە فەرمانی لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە، ماوەی چوار ساڵیشە دەستگیركراون، هەر لەسەرەتای دەستگیركردنی تاوانبارەكان و لە دەقی دانپێدانانهكانیشیاندا هاتبووە كە گوایە، بكوژەكان بەنیازبوون پارچە زەویيەك لەو نزیكە بكڕن و ئۆتۆمبێلەكەشیان لەسەر شەقامەكە راگرتبوو، مامۆستا هۆشیاریش پێی وتون: ئۆتۆمبێلەكەتان لێرە لابدەن، كێشەكە لەسەر ئەمه دروستبووە، بەڵام هەرزوو ئێمە ئەو تۆمەتانەمان رەتكردوە و پێشمان وایه، هۆكاری تیرۆركردنەكە ئەمە نەبووە، پێمانوایە هۆكاری دیكە هەبووە بۆ تیرۆكردنی”.
لەبارەی سزادانی بكوژانی مامۆستا هۆشیار و جێبەجێنەكردنی سزاكەشیانەوە، برای ئهو مامۆستا ئاینییه روونیشیكردهوه: “دیارە هەردوو بكوژەكە سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەرچووە، بەڵام تاوەكو ئێستا سزاكە جێبەجێ نەكراوە لەگەڵ ئەوەی بە دەیان جار لە كۆبوونەوەی نێوان مامۆستا بەهادین و نێچیرڤان بارزانی، بەڵێنیان بە مامۆستا داوە كە سزای بكوژانی مامۆستا هۆشیار جێبەجێ دەكەن، بەڵام مانەوەی ئەو بكوژانە تاوەكو ئێستا خۆی له خۆیدا واتاى زۆر گەورە هەڵدەگرێت”.
بەپێی زانیارەكانی SNN كه له سهرچاوهیهكى ئاگادار دهستیكهوتوون، “لە ئێستادا هەردوو تاوانبارهكه لە دەزگای دژەتیرۆر نەماون و رەوانەی چاكسازی گەورانی هەولێر كراون”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
لێدوانی زیدان لەسەر یاریەکەی سبەی بیلباو
2020-07-04
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17