گریزمان زانیاری زیاتر لەسەر پەیوەندی خۆی و میسی ئاشکرا دەکات

0
275
میسی و گریزمان

SNN Sport

لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا، ئەنتوان گریزمانی فەرەنسی و هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە، باس لە پەیوەندی خۆی و میسی دەکات و دەڵێت:” کاتێک گەیشتمە یانەی بەرشەلۆنە، قسەم لەگەڵ میسی کردوو پێی وتم کە لێی نیگەرانە،کاتێک من رەتمکردەوە ساڵێک پێش ئەوەی پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە بکەم، ئەو یانەیەم رەتکردەوە، دواتر ئەو بۆی روون بووەوەو خۆشم ئەوەم تێبینی دەکردوو ئەو بە منی وت لەگەڵت دەبم”.

دەشڵێت:”دوای ئەوەی یەکەمجار بەرشەلۆنەم رەتکردەوە، لە میدیاکانەوە زۆر سەرنج و تێبینیم بینی، زۆر کەس لە دڵمەوە لە من نیگەرانبوون،من لە بێزاری خەڵک تێگەیشتم،بەڵام بڕیارمدا لە ناو یاریگا داوای لێبووردن بکەم ئەگەر بە خراپی هەڵسوکەوتم کردبێت، یان خەڵکیم بێزار کردبێت”.

لە کۆتایدا دەڵێت:” میسی باش دەزانێت  کە من چەند رێزم بۆی هەیە،من ئەوە وەک کەسێکی زۆر جوان و بێ خەوش دەبینم  و هەمیشە لێی فێردەبم”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this