كچانی سۆلاڤ بۆ ئه‌م وه‌رزی خولی پله‌ یه‌كی كوردستان ئاماده‌ن

0
137
كچانی سۆلاڤ

حسێن كه‌ركوكی-SNN Sport

پاش به‌شدارینه‌كردن بۆ چه‌ند وه‌رزێك له‌ خولی  فوتساڵی كچانی كوردستان به‌ هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ ،  تیپی فوتساڵی كچانی یانه‌ی سۆلاڤی شاری كه‌ركوك بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ به‌شداریكردن لە خولی پلە یەکی فوتساڵ.

سه‌باره‌ت به‌ تیپه‌كه‌ و ئاماده‌كارییه‌كانیان ، زوبێر عه‌بدولسه‌لام سه‌رپه‌رشتیاری تیپه‌كه‌ بۆ (SNN Sport) وتی:” وه‌كوو یانه‌ پێش دوو ساڵ ده‌بێت و به‌سوود وه‌رگرتنی له‌ یاریزانانی په‌روەر‌ده‌ی كه‌ركوك تیپی فوتساڵی كچانمان درووست كردووه‌،بە به‌شداری زیاتر له‌ 15 كچه‌ یاریزان،قه‌یرانی دارایی له‌ وه‌رزه‌كانی رابردوو رێگر بوو  له‌وه‌ی به‌شداری خولی كوردستان بكه‌ین”.

هه‌روه‌ها وتی:” بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ی  خولی پله‌ یه‌كی كوردستان  ستافێكی هونه‌ریمان دیاركرد بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی تیپه‌كه‌ كه‌ بریتین له‌ ( عه‌لی عه‌دنان وه‌كوو راهێنه‌ر و هه‌یفا هومان وه‌كو یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر ) كه‌ به‌ده‌ر له‌ یانه‌كه‌ وه‌كوو  تیپی په‌روه‌رده‌ به‌رده‌وامییان له‌گه‌ڵ كچه‌ یاریزانانه‌كان هه‌بووه‌”.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو:” خواستمان سه‌ركه‌وتنە بۆ خولی نایابی كوردستان، به‌ڵام ئه‌م كاره‌ پێویستی به‌ پاڵپشتی دارایی و مرۆیی هه‌یه‌ و یانه‌كه‌شمان وه‌كوو سه‌رجه‌م یانه‌كانی تر له‌ بازنه‌ی قه‌یرانی داراییدا ده‌خولێته‌وه‌”.

له‌ كۆتاییدا زوبێر عه‌بدولسه‌لام سه‌رپه‌رشتیاری تیپی كچانی فوتساڵی یانه‌ی سۆلاڤ هیوای خواست به‌رپرسانی كارگێری و وه‌رزشی شاره‌كه‌ ئاوڕێك له‌ تیپه‌كه‌یان بده‌نه‌وه،‌ چونكه‌ له‌ كۆی 8 یاری 4 یاری له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیانە، ئه‌مه‌ش له‌ پێناو ئه‌وه‌ی ئاستێك پێشكه‌ش  بکەن کە شایسته‌ی یانه‌كه‌ و شاره‌كه‌بێت”.

خولی پلە یەکی فوتساڵی کچانی کوردستان به‌ به‌شدارى (9) یانه‌ كه‌ پێكهاتوون له‌ یانه‌كانى (رانیه‌، ده‌ربه‌ندیخان، بابان، پیره‌مه‌گروون، سۆلاڤ، چه‌مچه‌ماڵ، سنوور، هێرش و قه‌ڵادزێ) له‌ 4/12/2020 ده‌ست پێده‌كات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this