
پشکنین بۆ کۆرۆنا
SNN
رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند: لە تاقیکردنەوەیەکی سەر کارمەندانی تەندروستی بەریتانیا دەرکەوتووە کە ئەوانەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ئەگەری تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە بەلانی کەمەوە بۆ ماوەی شەش مانگ زۆر کەم بووە.
مایک ڕیان، بەڕێوەبەری پرۆگرامی دۆخی بەپەلەی رێکخراوی تەندروستی جیھانی لە ڤیدیۆ کۆنفرانسێکدا رایگەیاند: ئەم لێکۆڵینەوەیە زۆر دڵخۆشکەرە و زۆریش گرنگە بەوەی کە بزانرێت ئاستی بەرگریی مرۆڤ لە بەرامبەر ئەم ڤایرۆسە چەندە.
باسی لەوەشکرد: “ئەمە جێگەی ھیوایە بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسین، ئەگەر بەھەمان شێوە کاردانەوەی بەرگریی لە بەرامبەر ڤاکسین نیشان بدرێت ئەوا دەتوانین زیاتر پارێزراوبین”.
لە ڤیدیۆ کۆنفرانسەکەدا تیدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەکرد: لە ماوەی چوار ھەفتەی رابردوودا لەسەرتاسەری جیھان ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بەراورد بە شەش مانگی یەکەمی سەرھەڵدانی پەتاکە زیاتر بووە و بەشێکی زۆر بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانەکانی ئەوروپا و ئەمریکای باکوور پڕبوون.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
وەزیری دەرەوەی نوێی ئەمریکا کێیە؟
2021-01-27
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
حکومەتی عێراق هەفتەیەکی کردە پشووی رەسمیی
2020-07-28
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17