گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممە 24/11/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ سێشەممە (24/11/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مارکا:
- چاوپێکەوتن لەگەڵ گریزمان: “میسی تا مردن لەگەڵ منە”.
- سەرەڕای ئەوەی میسی سەرەتا نیگەران بووە لە گریزمان، بەڵام گریزمان ئاشکرای دەکات ئێستا تێگەیشتن لە نێوانیاندا زۆر باشە.
- میسی لە خولی یانە پاڵەوانەکان لەگەڵ بەرشەلۆنە نابێت بەرامبەر بە دینامۆکێڤ، کومان پشوو بەو یاریزانە دەدات.
- یاری شەیتانی:هازارد و لۆکاکۆ دووانەیەکی زۆر باشن، کێبڕکێ لە نێوان دوو ئەستێرەی بەلجیکا لە میلانۆ کە وەکوو یاری کۆتایی وایە.
ئاس:
- شەمەندەفەری پێکدادان.
- یانەی ریاڵ مەدرید رووبەڕووی ئینتەرمیلان دەبێتەوە لە خولی یانە پاڵەوانەکان لە یاریگای سانسێرۆ لەگەڵ بوونی دوو هێرشبەری بەهێز کە ماریانۆ دیاز و لۆکاکۆیە.
- لۆکاکۆ بە رێژەی هەموو یارییەک گۆڵێکی کردووە، ماریانۆ دیاز گۆڵی لە هەموو 130 خولەکێک یاریکردن کردووە.
- کاسێمێرۆ دەگەڕێتەوە بۆ پێکهاتەکەی زیدان و بنزیمە بەهۆی پێکانەوە ئامادە نابێت.
- بەرشەلۆنە بە بێ میسی رووبەڕووی دینامۆکێڤ و سەرما دەبێتەوە.
- گریزمان:” میسی دڵتەنگبووە لە من کاتێک یەکەمجار گرێبەستی بەرشەلۆنەم رەتکردەوە”.
سپۆرت:
- ئاگری خولی یانە پاڵەوانەکان.
- بەرشەلۆنە بە بێ میسی و دی یۆنگ رووبەڕووی دینامۆکێڤ دەبێتەوە و کومان ئەو دوو یاریزانە لە ماڵەوە دەهێڵێتەوە.
- گریزمان بێدەنگی دەشکێنێت.
- دکتۆر رامۆن کۆجات ئاشکرای دەکات کە پیکێ ماوەی 6 مانگ دووردەکەوێتەوە.
مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- بۆ قۆناغی داهاتوو بە بێ میسی و دی یۆنگ.
- یانەی بەرشەلۆنە بە بێ لیۆنێل میسی و دی یۆنگ رووبەڕووی دینامۆکێڤ دەبێتەوە .
- ئۆسکار مینگوێز لەگەڵ لینگلێت لە دڵی بەرگری دەبن و ئۆمتیتی دوو هەفتەی تر دووردەکەوێتەوە.
- گریزمان:” هیچ کێشەیەکم لەگەڵ میسی نیە”.
- گریزمان بێدەنگی دەشکێنێت.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
گەورە بەرپرسێکی داعش لە کەرکوک دەستگیرکرا
2021-01-23
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17
2020 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی