بۆچی دوێنێ‌ شێخ باز لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بەشدار بوو؟

0
3399

SNN-عەلی حەمە سەعید

ئەگەر چی (شێخ باز) بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای كار هیچ سیفەتیكی حكومی نییە لە داموودەزگا فەرمییەكاندا، بەڵام دوێنێ‌ لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بەشداریكرد، ئەندامی لینەی وزە و سامانە سروشتییەكانیش دەڵێت: ناوبراو ئاگاداری دۆسییەی وزەو نەوتی هەرێمە و لە %40 بۆی گواستنەوەی غازی سروشتی كوردستان بە كار گروپ فرۆشراوە.

د.شێركۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەی جێگای تێبینی ئێمە و هاووڵاتییان بوو لە كۆبوونەوەكەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیران (شێخ باز) بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای كار بە شداری كۆبوونەوەكەی كردووە، لە كاتیكدا هیچ بەرپرسیارێتیەكی حكومی نییە ئەوەش بە بەرپرسانی حكومەت وتراوە كە بۆچی ناوبراو بەشداری وەها كۆبوونەوەیەك دەكات لەكاتێكدا هیچ بەرپرسیارییەتییەكی حكوممی نییە بەڵام حكومەت وەڵامی پێنەبووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، شێخ باز ئاگاداری مەلەفی نەوت و وزەی هەرێمی كوردستانە و لە %40 بۆی گواستنەوەی غازی سروشتی هەرێمی كوردستان بە كۆمپانیای كار فرۆشراوە، بۆیە پێدەچێت حكومەتی هەرێم لەو ڕووە بەشداریكرنی ناوبراوی لە كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیران بە پێویست زانیبێت.

ئەو ئەندامەی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان ئەوەشی خستەڕوو، شێخ باز دەستەڵاتی باشی دەڕوات لە كەرتی وزەو نەوتی هەرێمی كوردستان لەكاتێكدا نە وەزیرە بە هیچ بەرپرسیاریەتییەكی هەیە تەنها ئەوەندە نەبێت كە لە %40 بۆری گواستنەوەی غازی سروشتی هەرێم بە كۆمپانیاكەی ناوبراو فرۆشراوە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this