کازمی: چەند هەڵەیەک لە یاسای قەرزدا هەیە

0
258

SNN

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: یاسای قەرز چەند هەڵەیەکی تێدایە و ئێمە کێشەمان لەگەڵیدا هەیە.

بە گوێرەی ئەو تویتانەی کە لە هەژماری فەرمی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوکراونەتەوە، کازمی ئەمڕۆ لە میانی کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیراندا وتوویەتی: ئێمه‌ كێشه‌مان له‌ یاسای قه‌رزكردن هه‌یه‌، كه‌ چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك له‌و یاسایه‌دا كراوه‌ و كۆبوونه‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌ران بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كیشه‌یه‌ به‌رده‌وامن”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، “له‌سه‌ره‌تای پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تى عێراق، كار بۆ زیادكردنی داهاتی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ین، كه‌ پێویسته‌ بۆ پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری به‌ هاووڵاتیان”.

كازمی جه‌ختیشی كرده‌وه‌ لەوەی، پێویسته‌ وه‌زیران گرنگی زیاتر به‌ پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌لی كار و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ زیاتر بكرێن و ته‌واوی كه‌رته‌كانی ژیان چالاك بكرێن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this