
مووچە و وەزارەتی دارایی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات “حكومەتی هەرێم دەیەوێت لەمساڵدا تەنها یەك مووچەی تر بە لێبڕینەوە دابەشبكات”.
سەرچنار ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لە هەموو جیهاندا حكومەتی بێباك بەرامبەر بە هاووڵاتیان و فەرمانبەران لە جیهاندا وەك حكومەتی هەرێم نمونەی نەبووە و نییە، لە كاتێكدا لەمساڵدا تەنها دوو مووچەی بە لێبڕین دابەشكردووە پێنج مووچەی بێسەروشوێن كردووە بە بیانووی هاوتاكردنەوەی مووچە لەگەڵ بەغدا، مانگی ئەیلولی بە لێبڕینی لە%18 دابەشكرد، بەڵام هێشتا دیار نییە ئەم مووچەیەی دابەشدەكرێت هی چ مانگێكە، چونكە ئەوە مانگی 10 و 11 تەواو بوون بەرەو مانگی 12 دەڕۆین بەو پێیەش لەمساڵدا تەنها یەك مووچەی دیكە دابەشدەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بە گوێرەی ئەو زانیاریی و داتایانەی كە لەلایەن پسپۆڕانی ئابووری دەستمان كەوتوون حكومەتی هەرێم بە پارەی فرۆشتنی نەوت و داهاتی خاڵە سنوریییەكان و داهاتی ناوخۆ توانیویەتی پارەی مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی هەرێم كۆبكاتەوە بە بێ ئەوەی پێویستی بە 320 ملیار دیناری بەغدا هەبێت، بەڵام حكومەتی هەرێم ئەو 320 ملیار دینارەی كردووەتە بیانوو بۆ ئەوەی مووچە دابەشنەكات.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دەستپاكی ئەوەشی خستەڕوو، سبەی كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە دەچێت كە سێ بڕگە لە خۆدەگرێت هیچیان پەیوەندی راستەوخۆیان بە بژێوی ژیانی هاووڵاتیان و بابەتی مووچەوە نییە، بۆیە ئێمە ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی فراكسیۆنە جیاوازەكان واژوومان كۆكردوەتەوە كە بڕگەیەكی تایبەت بۆ باسكردنی مووچەی فەرمانبەران لە دانیشتنەكەی سبەی زیاد بكرێت، بەڵام نازانین دەستەی سەرۆكایەتی ئەوە دەكات یاخود نا.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
وەزیری دەرەوەی نوێی ئەمریکا کێیە؟
2021-01-27
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17