رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی داوا دەكەن یاسایی رێكخراوەكان هەموار نەكرێتەوە

0
135

SNN- بڕیار محەمەد

ژماریەك لە رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە شاری هەولێر داوا لە پەرلەمانی كوردستان دەكەن یاسایی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی هەموار نەكرێتەوە بەڵكو كار بۆ باشتركردنی یاساكە بكرێت بە ئاراستەی باشتر.

هەر لەسەر ئەو پرسە سەرۆكی لیژنەی كۆمەڵگەی مەدەنیش لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت “ئامادەی هەموو جۆرە هاوكارییەكین بۆ باشتركردنی كاری رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی” .

رێبوار ئەحمەد لە رێكخراوی ئاشتی و ئازادی بە SNNی راگەیاند “ئێمە وەكو ژماریەك رێكخراوی كۆمەڵگەی مەدەنی دەمانەوێت یاسای كاری رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی هەموار نەكرێتەوە بەڵکو تەنها دەمانەوێـت یاساكە كاری پێبكرێت و بە ئاراستەی باشتر بە ئامانجی خزمەتكردنی كاری باشتر بۆ كۆمەڵگە ”.

وتیشی: “كێشە و گرفتی رێكخراوەكان لەوەوە سەر هەڵدەدات كە یاسای رێكخراوە ناحكومییەكان وەك خۆی مامەڵەی لەگەڵ ناكرێت، فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكانیش رۆڵیان زۆر لاوازە”.

سەلمە فاتیح سەرۆكی لیژنەی رۆشنبیری و كۆمەڵگەی مەدەنی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند “ئێمە وەكو لیژنەی رۆشنبیری و كۆمەڵگەی مەدەنی لە پەرلەمانی كوردستان بە هەموو شێوەیەك هاوكار و هەماهەنگی رێكخراوەكان دەكەین بەو ئاراستەیەی بتوانن لە داهاتوودا كاری باشتر و جوانتر پێشكەش بە كۆمەڵگە بكەن”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this