لەسەر ئەرکی شارەوانی کاری نۆژەنکردنەوەی کۆڵانەکانی سلێمانی دەکرێت

0
395

SNN

توانا کەمال بەڕێوەبەری شارەوانی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: بەڕێوەبەرایەتیەکەیان ئەرکی نۆژەنکردنەوەی کۆڵانەکان و شەقامەکانی سلێمانی دەستپێکردووە و گەر بارودۆخی کەش و هەوا گونجاو بێت زۆرترین کاری چاککردنەوە و قیرتاوکردنی شەقامەکان تەواو دەکەن.

سەرۆکی شارەوانی سلێمانی وتیشی “لەسەر ئەرکی خۆیان دەستیان بەچاککردنەوەی شەقام و کۆڵانەکانی سنووری سلێمانی کردووە و هیچ بڕە پارەیەک تەرخان نەکراوە لەلایەن حکومەت و وەزارەتەوە بۆ ئەم کارە”.

بەپێی زانیارییەکانی SNN تا ئێستا بڕی 15٪ ی داهاتی شارەوانییەکان کە پێویست بوو بدرێتەوە بەڕێوەبەرایەتیەکان بۆ جێبەجێکردنی کارەکانیان نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و شارەوانی سلێمانیش لەسەر ئەرکی کاری بەڕێوەبەرایەتییەکەی خۆی جێبەجێدەکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this