لێدوانی کومان لەسەر بردنەوەی یانەکەی لە دینامۆکێڤ

0
260
کومان

SNN Sport

لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی بەرشەلۆنە توانی 4-0 لە یانەی دینامۆکێڤی ئۆکرانی بباتەوە و  بۆ قۆناغی داهاتووی سەرکەوت.

دوای یاریەکە کومان راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، بەشداری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کردوو باسی لە بردنەوەکە کرد.

کومان لە کۆنگرەکە وتی:” ئەوەی زۆر پێی سەرسامبووم، یاریکردنی تیپەکە و فشارخستنە سەر رکابەرەکەی بوو،هەموو یانەکە ئەمڕۆ بە ئاستێکی باشەوە یاریکرد،تیمەکەم بە برسێتییەکی گەورە بینی”.

وتیشی:”دەبێت ستایشی ئاستی یاریزانەکان بکەین،خۆشحاڵم بە بوونی گریزمان لەگەڵمان، ئەو حەزی لە کار  وراهێنانە،لە هەندێک کاتدا بەختی نەبووە بۆ گۆڵکردن،ئەو بێزار نیە لە مەشقکردن بۆ پێشکەوتنی ئاستی،مینگوێزاش یاریزانێکی لاوە، ماوەیەکی زۆرە لە بەرشەلۆنەیە، وەک هەر یاریزانێکی تر گەنج بەردەوام لە گەشەسەندندایە”.

لە بەردەوامی لێدوانەکانی وتی:” بڕیارماندا پشوو بە چەند یاریزانێک بدەین، دەرفەتی یاریکردن بۆ ئەوانی تر بڕەخسێنین،هەموو یاریزانەکان کە ئەمڕۆ یاریان کرد، ئاستێکی باشیان نیشاندا،دەتوانین لە هەندێک یاریدا پشتیان پێببەستین”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this