ئەنجامی ئەو لیژنەیە رادەگەیەنرێت كە بۆ هەرەشكردنە سەر فراكسیۆنی نەوەی نوێ دروستكرابوو

کازم فاروقی پەرلەمانتار
SNN- بریار محەمەد
دوای ئەوەی دكتۆر كازم فاروق سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: لەلایەن ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی و پارتی هەڕەشەی لێكراوە سەرۆكی پەرلەمانیش لیژنەیەكەی بۆ راستی رووداوەكە پێکهێناوە ئەمڕۆش ئەنجامی لیژنەكە رادەگەیەنرێت.
پەیامنێری SNN لە هەولێر رایگەیاند: دوای زیاتر لە دوو مانگ ئەمڕۆ لیژنەی راستی لە ڕووداوی هەڕەشەكردن لە سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ رادەگەیەنێت كە بەوتەی سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ هەرەشەی لێكرابوو لەلایەن دوو پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی و یەكێتی نیشتمانیی كوردستان.
بەپێی زانیارییەکان ئەنجامی لیژنەكە تەواوی قسەكانی دكتۆر كازم فاروق رەتكراوەتەوە دوورە لە راستی و ئەگەر هەیە ئەو پەرلەمنتارانەی تۆمتباركران بەو كارە سكاڵای یاسایی لەسەر سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ تۆماربكەن.
لە مانگی حەوتی ئەمساڵ كازم فاروق سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: لەلایەن فراكسیۆنی پارتی و یەكێتی هەڕەشەی لێكرابوو ئەمرۆش لە كاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی پەرلەمان ئەنجامی لیژنەكە راگەیەندرا.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
وەزیری دەرەوەی نوێی ئەمریکا کێیە؟
2021-01-27
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سبەی لیستی نوێی مووچە ڕادەگەیەنرێت
2020-10-11
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17