“بانگهێشتكردنى مهسرور بارزانى بۆ پهرلهمانى عێراق نادهستوورییه”

مهسرور بارزانى، سهرۆكى حكومهتى ههرێم لهكاتى پێشكهشكردنى وتارهكهى له پهرلهمان | فۆتۆ: ئهژى عومهر
SNN – عەلی حەمەسەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایدهگهیهنێت: ئەوەی بهشێك له پەرلەمانتاران باسى دهكهن له بانگهێشتكردنى سهرۆكى حكومهتى ههرێم كارێكی نە دەستورییە نە یاساییە، دهشڵێت: “حكومەتی هەرێم پەرلەمانی خۆی هەیە بۆ لێپرسینەوە”.
ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند: “بانگهێشتكردنی وەزیری نەوت و هەر بەرپرسێكی دیكەی عێراقی كە لەم پەرلەمانەوە متمانەیان پێدرابێت لە دەسەڵاتی پەرلەماندایە بانگهێشتی بكات و متمانەشی لێ وەربگرێتەوە، بەڵام ئەوەی ئەو پەرلەمانتارانە هەوڵی بۆ دەدەن بۆ بانگهێشتكردنی سەرۆكی حكومەتى ههرێم بۆ پەرلەمانی عێراق كارێكی پێچەوانەی یاسا و دەستووری عێراقییە”.
وتیشى: “سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە پەرلەمانی كوردستانەوە متمانەی پێدراوە، هەر ئەو پەرلەمانەش مافی ئەوەی هەیە كە بانگهێشتی بكات، چونكە بەگوێرەی ماددەی ى121ـی دەستووری عێراق، هەرێمی كوردستان مافی پیادەكردنی دەسەڵاتی یاسایی و دادوەری خۆیی هەیە، پەرلەمانی كوردستانیش دەتوانێت متمانە لەو وەزیر و سەرۆكى حكومەتە وهربگرێتهوه كە لەوێ متمانەیان پێداروە”.
وتەكانی سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لە كاتێكدایە كە دوێنێ سێشهممه موسەنا ئەمین، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی عێراق رایگهیاند: “ئێستا كاتی ئەوە هاتووە سەرۆكی حكومەتی هەرێم بێتە پەرلەمانی عێراق و بەرگریی لە مافی گەلی كورد بكات و روونكردنەوە بدات لەسەر گرێبەستی فرۆشتنی نەوت و گرفتەكانی نێوان بەغدا و هەولێر”.
وتیشى: “ئەو پەرلەمانەی هەموو جارێك داوای پارەی لێدەكەن بۆ هەرێم با بەڕێزیشیان بۆ جارێك سەردانی بكات و بتوانێت لە ئێمە زیاتر هەوڵ بۆ دەستخستنی شایستە داراییەكانی هەرێم بدات”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
رێنماییەکان بۆ جەژنی رەمەزان توند تر دەکرێن
2020-05-17
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17