هامیڵتۆن:بە ئاسانی نەگەیشتووم بەم ئاستە

0
68
لویس هامپڵتۆن

SNN Sport

لویس هامیڵتۆن پاڵه‌وانی پێشبڕكێكانی فۆرمۆلا 1 بۆ حه‌وته‌مین جار لە مێژوویدا، وای ئه‌ژمار كرد كه‌ گه‌یشتن بە ئه‌و ئاسته‌ كاتێكی زۆری پێچووەو یاری بە سندوقی ئامرازەکان کردووە.

هامیڵتۆن له‌ لێدوانێكیدا بۆ پێگه‌ی ” فۆرمولا1 ” وتی:” خه‌ڵكی ره‌نگه‌ وای بۆ بچن كه‌ ئه‌م كاره‌ ئاسان دیار بێت ، به‌ڵام ده‌ڵێم به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك به‌و شێوه‌یه‌ نیه‌ ، ئه‌م كاره‌ ماوه‌یه‌كی زۆری خایاند بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌مه‌ ئه‌م ئاسته‌”.

هه‌روه‌ها وتی:” وابزانم من هه‌میشه‌ به‌رهه‌مم هه‌بووه‌ ، ره‌نگه‌ هه‌میشه‌ سندوقی ئامرازه‌كانم هه‌ بووبێت ، به‌ڵام یارییم له‌ سندوقی ئامرازه‌كان ده‌كردوو نه‌مانده‌زانی چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ئه‌و ئامرازانه ‌و دواتر سه‌ركه‌وتووبووم له‌وه‌دا “.

له‌ كۆتاییدا هامیڵتۆن وتی:” هه‌ست به‌ پێزانین ده‌كه‌م بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ پاڵپشتم بوون ، نه‌مده‌تووانی ئه‌م پێشبڕكێیانه‌ پێشكه‌ش بكه‌م به‌ بێ  توانای هه‌ر تاكێك ،تاوەكوو خانمانی پاكه‌ره‌وه‌ ، ئه‌وان جوانن و زۆر پاڵپشتبوون”.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this