لە سلێمانی پیاوێک بە چەقۆ هاوسەر و خەسووی بریندار دەکات

0
155
دەستگیرکردندەستگیرکردن

SNN- هەڵکەوت سەروەت

پۆلیسی سلێمانی شەوی رابردوو کەسێکیان دەستگیرکردووە کە هێرشی کردووەتە سەر ماڵی خەسووی و دوو چەقۆ لە خەسووی و دوو چەقۆی لە خێزانی داوە و دواتر ڕایکردووە و لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە SNNی راگەیەند: ئەو کەسە پێشتر بەبڕیاری دادگا لە خێزانەکەی جیابووەتەوە و هیچ پەیوەندیەکی بەو ماڵەوە نەماوە کەهێرشی کردووەتە سەر و ئێستاش ناوبراو دەستگیرکراوە و پەراوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.

نەقیب سەرکەوت وتیشی “هەریەک لە خەسووی و ژنی پێشووی تاوانبارەکە دوو چەقۆیان بەرکەوتووە و ئێستا باری تەندروستیان جێگیرە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this