فیفا ناوی پاڵێوراوانی بۆ باشترینەکانی خەڵاتی زە بێست لە 2020 راگەیاند

0
113
یاریزانە پاڵێوراوەکان بۆ خەڵاتی زە بێست

SNN Sport

ئەمڕۆ یەکێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی فیفا،پاڵێوراوانی بۆ بردنەوەی خەڵاتی  ”the best“ لە ساڵی 2020 راگەیاند و بڕیارە  ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکان لە 17مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

لە بەیاننامەیەکدا فیفا رایگەیاندووە، خەڵاتکردنی باشترین یاریزان و راهێنەر لەسەر بنامەی کۆمەڵێک پێوەر دیاری دەکرێت ، بە دەنگی سەرجەم راهێنەران و کاپتنی هەڵبژاردەکان دەبێت جگە لە دەنگدان لە سەر هێڵی ئینتەرنێت لە لایەن هاندەرانەوە،هەروەها گروپێک کە زیاترە لە 200 پسپۆری تۆپی پێ، دەنگ دەدەن و فیفا پشتیان پێدەبەستێت.

هەروەها سەرجەم دەنگەکان لە لایەن فیفاوە کۆدەکرێتەوە بە رێژەی لە %25 بۆ هەر پۆلێنێک،خاوەنی پلەی یەکەم 5 دەنگ و پلەی دووەم 3 دەنگ و پلەی سێیەم 1 دەنگی پێدەدرێت.

ئەمڕۆش دەنگدان بۆ باشترین دەستپێدەکات و تا 9ی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

یاریزانە پاڵێوراوەکان ئەمانەن:

تیاگۆ ئەلکانتارا

کریستیانۆ رۆناڵدۆ

دی برۆین

کیڤاندۆڤسکی

سادیۆ مانێ

مباپی

لیۆنێل میسی

نەیمار

سێرجیۆ رامۆس

محەمەد سەڵاح

ڤان دایک

راهێنەرە پاڵێوراوەکان:

مارسێلۆ بێڵسا

هانزی فلیک

یۆرگن کلۆپ

جولین لۆپتیگی

زیدان

گۆڵپارێزە پاڵێوراوەکان:

ئەلیسۆن پیکەر

تیبۆ کۆرتوا

کایلۆر ناڤاس.

مانوێل نۆیەر

یان ئۆبلاک

تیرشتیگن

 

پاڵێوراوان بۆ جوانترین گۆڵی ساڵی 2020:

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this