وێنه:دوای زیاتر له پێنج ساڵ چاوه‌ڕوانی پاڵه‌وانێتییه‌كی باسكه بۆ ئاستی لاوان ده‌ستیپێكرد

دیمەنێک لە پاڵەوانێتیەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د- SNNsport
له شاری سلێمانی دوای زیاتر له پێنج ساڵ چاوه‌ڕوانی، له سه‌ر ئاستی كوردستان پاڵه‌وانێتییه‌كی باسكه بۆ ئاستی لاوان بۆ یانه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌ستیپێكردوو یانەکانی سلێمانی ،پێشمەرگەی سلێمانی ،دەربەندیخان ،ڕێکخراوی ژیما ،ناوەندی وەرزش و لاوانی دەربەندیخان بەشدان.
به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی لاوانی پارێزگای سلێمانی له درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانی شه‌شه‌مین چالاكی وه‌رزشی خۆی به ئه‌نجامدانی پاڵه‌وانێتییه‌ك بۆ ئاستی لاوان كه زیاتر له پێنج ساڵه یاریزانان چاوه‌ڕوانن، ئه‌نجامدا.
به‌ختیار سه‌عید راهێنه‌ری باسكه‌ی لاوانی یانه‌ی سلێمانی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه نه لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان و نه یه‌كێتیی باسكه‌ی كوردستان نه‌یانتوانیوه هیچ پاڵه‌وانێتییه‌ك بكه‌نه‌وه، به‌ڵام سوپاس بۆ به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی لاوانی باسكه‌ی پارێزگای سلێمانی كه له خه‌می لاواندایه و ئه‌م خوله‌ی بۆ ئاستی لاوان كردووەته‌وه”.
وتیشی:”به‌دڵنیاییه‌وه نه‌بوونی پاڵه‌وانێتی كاریگه‌ری زۆری كردووەته سه‌ر ئاستی یاریزانان، بۆ نمونه ئه‌م تیپه‌ی من كه دوو ساڵه له فێرگه‌ی یانه‌كه‌مانه‌وه پێمان گه‌یاندوون هیچ خولێك و پاڵهوانێتییەكیان نه‌بینوه، بۆیه له پاڵهوانێتیهكانیشدا به‌ته‌واوی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستیان دروستكردووه ئاستیان دابه‌زیوه، له‌به‌رئه‌وه به‌رده‌وامی مه‌شق و راهێنان یاریزانی تووشی بێهیوایی كردووه، بۆیه هیچ گه‌شبین نیم به یاری باسكه به تایبه‌تی له كوردستان”.
له یه‌كه‌م رۆژی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا دوو یاری ئه‌نجامدرا، له یاری یه‌كه‌م یانه‌ی سلێمانی رووبه‌ڕووی لاوانی وهرزشو لاوانی ده‌ربه‌ندیخان بوویه‌وه و كوڕانی سلێمانی توانییان یاریه‌كه به‌ئه‌نجامی (50-32)خاڵ.
له یاری دووه‌مدا هه‌ردوو یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و ده‌ربه‌ندیخان به‌یه‌ك گه‌یشتن.
یاریه‌كه ئاستێكی به‌هێزی به‌خۆیه‌وه بینی به جۆرێك كه له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌دا یاریزانانی پێشمه‌رگه به 30خاڵ پێش ده‌كه‌وتن، به‌ڵام دواتر یاریزانانی ده‌ربه‌ندیخان توانییان بگه‌ڕێنه‌وه كه‌شی یاریه‌كه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ی خۆیان نه‌بووایه یاریه‌كه‌یان ده‌برده‌وه، له كۆتاییدا یاریه‌كه به ئه‌نجامی (75-72)خاڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كۆتایی هات.
محه‌مه‌د خه‌لیل یاریزانی ده‌ربه‌ندیخان ئه‌وه‌ی راگه‌یاند:” زۆر راسته نه‌بوونی پاڵه‌وانێتی له‌مساڵدا به‌ته‌واوی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر یاریزانان دروست كردووه به‌جۆرێك كه یاریزانان ئاستیان دابه‌زیوه و له‌م پاڵه‌وانێتیه‌شدا پێمانه‌وه دیاربوو، بۆیه كردنه‌وه‌ی هه‌ر خولێك و پاڵه‌وانێتییه‌ك له‌سه‌ر عێراق و كوردستان بێت بۆ یاریزان باشتره و ئاستی به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌ڕوات”.
ئاماژه به‌وه‌شده‌دات:” كه به‌ڕێوه‌چوونی خوله‌كان له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق بۆ یاریزانان باشتره كه زیاتر چاومان ده‌كرێته‌وه و له‌گه‌ڵ یاریزانی به ئه‌زموون یاری ده‌كه‌ین”.
جیاواز له شاره‌كانی تری عێراق، سلێمانی به‌یه‌كێك له‌و پارێزگایانه داده‌نرێت كه له‌دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكییه وه‌رزشییه‌كان زۆرترین چالاكی وه‌رزشی له خۆگرتووه، ئه‌وه‌ش بووەته جێگه‌ی خۆشحاڵی یاریزانان و راهێنه‌ران، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان تا ئێستا زۆربه‌ی یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان بێده‌نگییان هه‌ڵبژاردووه و هیچ جووڵه‌یه‌كیان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانیان نه‌كردووه.

دیمەنێک لە پاڵەوانێتیەکە
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
هیچ وەفدێکی سیاسیی هەرێم نایەتە بەغدا
2021-01-23
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17