
SNN- بڕیار محەمەد
ژماریەك پەرلەمنتاری كوردستان داوا دەكەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكومەتی كابینەی پێشوو بێتە پەرلەمانی كوردستان روونكردنەوەی پێویست لەسەرە ریكکەوتنی 50 ساڵەی نێوان هەولێر و توركیا بۆ راگشی و پەرلەمنتاران بخاتەڕوو.
سەركۆ ئازاد گەڵاڵی، ئەندامی فراكسیۆنی یەکێتیی لە كۆنگرەیەكەی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: لە پەرلەمانی كوردستان ئێمە لە رۆژی 18ی 11 بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان 32 پەرلەمنتار كە لە پەرلەمنتارانی یەكێتی و گۆران و كۆمەڵ و یەكگترووە و فراكسۆنی سەربەخۆكان كە سەرجەمان 32 پەرلەمنتار بووین واژوومان لەسەر یاداشتێكرد كە و ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانمان كرد كە تایبەت بووە بە رێكەوتنی گرێبەستی فرۆشتنی نەوت 50 ساڵەی نیوان هەرێمی كوردستان و توركیا داواشمان كردبوو كە سەرۆكی هەرێمی كوردستان كە پێشتر سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بووە روونكردوە زیاترمان لەسەر ئەو رێكەوتنە پێبدات.
وتیشی “زیاتر لە حەوت ساڵە ئەو رێكەوتنە لە نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان كراوە لەگەڵ توركیا، بەڵام هیچ روونكردنەوەیەك لەسەر لەو رێكەوتنە بۆ پەرلەمنتار و خەڵكیش روون نەكراوەتەوە، لامان سەیرە كە پەرلەمانی كوردستان بەرزترین دامەزراوەی شەرعی هەرێمی كوردستان، بەڵام ئاگاداری رێكەوتنێكە ئەو شێوەیە نییە كە پەیوەستە بە ئابووری هەرێمی كوردستانەوە”.
ئاماژەی بەوەشكرد: بۆیە ئێمە وەكو ئەو ژمارە پەرلەمانتارە داوامان كردووە پەرلەمانی كوردستان دانیشتنێكی تایبەت لەسەر ئەو پرسە ئەنجامبدات، هەروەها داواشمان كردووە بۆ ئەوەی هەڵسانگاندن بكات بۆ ئەو رێكەوتنە 50 ساڵیەی نیوان هەولێر و توركیا.
لای خۆشیەوە هاورێ مەلاستار وتی “ئێمە لە پەرلەمانی كوردستان پەیڕەوی ناوخۆمان هەیە، بەڵام بەشێك لە پەرلەمنتارانەوە لە رێگەی گرتەی ڤیدیۆی خەڵكی چەواشە دەكەن ئەمەش خزمەت بە حكومەت دەكات، لەبەرئەوەی سەرنج و بیری خەڵك بۆ لایەكەی تر دەبەن و كیشە و گرفتەكانیان لاوەدەنێن”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ڤیدیۆ:ریاڵ مەدرید گەڕایەوە بۆ پێشەنگی لالیگا
2020-06-24
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17