كونسوڵى فه‌ره‌نسا سه‌ردانى گه‌رمیان ده‌كات و هاوکاری ناوچەکە دەکات

SNN- سیروان حه‌سه‌ن
كونسوڵى فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر ئه‌مڕۆ سه‌ردانى گه‌رمیانى كرد و مه‌به‌ستى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌روه‌ها كاركردنه به ئاراسته‌ى پێشخستنى كه‌رتى كشتوكاڵ و پیشه‌سازى له گه‌رمیان و هاوكارى وڵاته‌كه‌یه‌تى بۆ ناوچه‌كه.
هه‌ڤاڵ ئیبراهیم وته‌بێژى ئیداره‌ى گه‌رمیان به SNNى راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ “ئۆلیڤیێی دیکۆتینی” كونسوڵى فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر سه‌ردانى ئیداره‌ى گه‌رمیانى كردوو له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان و به‌شێك له بهرێوهبهرایهنى سنووره‌كه كۆبووه‌وه”.
وتیشى “مه‌به‌ستى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ زیاتر نزیكبوونه‌وه و دروستكردنى په‌یوه‌ندییه به مه‌به‌ستى كاركردن و هاوكارى كردنى وڵاته‌كه‌ى بۆ ناوچه‌كه به ئامانجى پێشخستنى كشتوكاڵ و پیشه‌سازى له گه‌رمیان هه‌روه‌كو خۆى ئاماژه‌ى پێداوه گه‌رمیان ناوچه‌یه‌كى كشتو‌كاڵى به پیته‌و خاوه‌نى زه‌وی و شوێنێكى له‌باره بۆ كشتوكاڵ و پیشه‌سازى.
هه‌ر له سه‌ردانه‌كه‌یدا كونسوڵى فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر تاجه گوڵینه‌ى له‌سه‌ر مه‌زارى ئه‌نفالكراوانى گه‌رمیان دانا.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17