ئەلبا: دێست داهاتووی به‌رشەلۆنه‌یه‌

0
179
سێرجینۆ دێست

SNN Sport

جۆردێ ئالبا یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ هاوڕ‌ێکەی سیرجینۆ دێست ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ببێته‌ ئه‌ستێره‌یه‌ك بۆ به‌رشەلۆنه‌ ، پاش  یه‌كه‌مین گۆڵی خۆی کە لە خولی یانە پاڵەوانەکان لە یانەی دینامۆکێڤی ئۆکرانی تۆمارکرد.

ئالبا دەڵێت:”دێست ئاره‌زوویه‌كی زۆری هه‌یه‌ ، له‌گه‌ڵ پێكانی سێرجی رۆبێرتۆ بێگومان ده‌رفه‌تی زیاتری ده‌بێت، وابزانم ئاستێكی به‌رزی هه‌یه‌ ،داهاتوویه‌كی زۆر جوانی هه‌یه‌ و گونجاوه‌ به‌ ته‌واوی له‌گه‌ڵ ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی كه‌ ده‌بێت باڵی چه‌پ هه‌یبێت له‌ به‌رشەلۆنه‌”.

له‌ لای خۆیه‌وه‌ دێست وتی:” به‌ راستی به‌ شێوه‌یه‌كی باش یاریمان كرد ، به‌راستی خه‌ونه‌ كه‌ به‌شداریم كردووه‌ له‌ به‌ده‌ستهێنانی گۆڵی یه‌كه‌مم بۆ یانه‌كه‌ ، هه‌وڵی زۆرمدا بۆ پارێزگاریكردن له‌ پێگه‌كه‌م ، چونكه‌ دڵخۆشم له‌م تیپه‌ و ده‌مەوێت پارێزگاری بكه‌م له‌ شوێنه‌كه‌م”.

سێرجینۆ دێست بچووکترین یاریزانە گۆڵ بۆ یانەی بەرشەلۆنە بکات لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this