لە پارێزگای هەڵەبجە بە بەراورد بە ساڵی رابردوو توندوتیژی دژ بە ژنان لە %50 كەمیكردووە

توندوتیژی خێزانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
جیاواز لەو پارێزگایانەی كە ڕێژەی توندوتیژی دژ بە ژنان تیایاندا زیادیكردووە، لە پارێزگای هەڵەبجە حاڵەت و دۆسیەكانی تایبەت بە ئەنجامدانی توندوتیژی دژ بە ژنان بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بۆ نیوە كەمیكردووە.
موقەدەم بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ساڵانە بە بۆنەی 25ی نۆڤەمبەر رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ئامار مان دەبێت، خۆشبەختانە ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ئامارەكان جێگەی دڵخۆشین و كەمیان كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بە گوێرەی ئامارەكان كە تایبەتە بە سنووری پارێزگای هەڵەبجە لە ماوەی ئەم 11 مانگەی ئەمساڵی ڕابردوو 37 حاڵەت و دۆسییەی تایبەت بە توندوتیژی دژ بە خێزانمان تۆماركردووە لە كاتێكدا كە لە ساڵی ڕابردوو لە هەمان ئەم كاتەدا حاڵەتەكانی توندوتیژی دژ بە ژنان گەیشتبووە 75 دۆسیە و حاڵەت.
وتەبێژەكەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی زیاتر جێگای دڵخۆشییە ئەوەیە كە ئەمساڵ لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە هیچ حاڵەتێكی خۆكوشتن لە لایەن ژنانەوە تۆمارنەكراوە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاریان رۆبن بڕیاری چاوەڕوان نەکراو دەدات
2020-04-27
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17