كیمی رایكۆنین :پێشبینی ئەنجامی چاوەڕوان نەکراو ناكه‌م

0
142
رایکۆنین

SNN Sport

كیمی رایكۆنین شوفێری تیمی ئه‌لفا رۆمیۆ وای بۆده‌چێت كه‌ پێشبڕكێی داهاتوو له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ كه‌ له‌ گۆڕه‌پانی به‌حرەین  ئەنجام دەدرێت، هیچ ئەنجامێکی چاوەڕوان نەکراوی  تیادا نابێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ پیشبڕكێی دوایی روویدا كه‌ له‌ توركیا به‌رێوه‌چوو.

جێی ئاماژه‌پێكردنه‌ كه‌ به‌حرەین له‌ دوو هه‌فته‌ی له‌ سه‌ر یه‌ك میوانداری  دوو پاڵه‌وانێتی ده‌كات ، پاڵه‌وانێتی یه‌كه‌م له‌ گۆره‌پانی ئاسایی به‌رێوه‌ده‌چێت و پاڵه‌وانێتی دووه‌م  له‌ سه‌ر رێڕه‌وێكی هه‌مواركراوی گۆڕه‌پانی یه‌كه‌م ئه‌نجام ده‌درێت.

رایكۆنین له‌ لێدوانێكیدا بۆ پێگه‌ی فه‌رمی تیپه‌كه‌ی وتی:” پێشبڕكێی یه‌كه‌م له‌ سه‌ر رێڕه‌وێک ئه‌نجام ده‌دین كه‌ باش ئاشناین و پێشبڕكێی دووه‌م  له‌ سه‌ر رێڕه‌وێكی هه‌موواركراو له‌ گۆڕه‌پانی یه‌كه‌م ،له‌م وه‌رزدا ئه‌زمونمان په‌یدا كرد به‌ هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ گۆره‌پانه‌ نوێیه‌كان دواتر باوه‌ڕناكه‌م كه‌ ئەنجامی گه‌وره‌مان هەبێت ، له‌ لای خۆمه‌وه‌ وه‌ك هه‌میشه‌ هه‌وڵدەدەم باشترین پێشكه‌ش بكه‌م”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this