بەرتیل و پارە خواردن لەناو سوپای عێراق پەرەی سەندووە

SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له‌به‌ر وه‌رگرتنى به‌رتیل بۆ چه‌ندینجاره كێشه ده‌كه‌وێته نێوان سوپاى عێراق له هه‌ردوو سنوورى دیاله و سه‌لاحه‌دین و به‌هۆیه‌وه چه‌ندینجاره هێزه‌كان رێگاى سه‌ره‌كى نێوان كفرى بۆ خورماتوو داده‌خەن.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى له كفرى بهSNNى راگه‌یاند؛ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه ئه‌فسه‌رێكى هه‌واڵگرى سوپاى عێراق له بازگه‌ى قۆرى چایى نێوان كفرى بۆ خورماتوو به هۆى وه‌رگرتنى به‌رتیل ده‌ستگیر كرا.
وتیشى: “به‌هۆى هاتنى هێزه‌كه و ده‌ستگیركردنى ئه‌فسه‌ره‌كه كه پله‌ى رائیده بۆ ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێك رێگاى نێوان كفرى بۆ خورماتوو و هه‌روه‌ها خورماتوو بۆ ناحیه‌ى نه‌وجول له سنوورى گه‌رمیان داخراوه و بووەهۆى نیگه‌رانى زۆرى هاووڵاتیان”.
زۆربه‌ى بارهه‌ڵگره‌كان له كاتى چوونیان له گه‌رمیان بۆ به‌غدا یان له گه‌رمیانه‌وه بۆ كه‌ركوك له سنوورى دیاله و خورماتوو و كه‌ركوكیش له لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانەوە به‌رتیلیان لێوه‌رده‌گیرێت.
ئه‌گه‌ر شۆفێرى بارهه‌ڵگره‌كان بیانه‌وێت له كفرییه‌وه بۆ خورماتوو یان كه‌ركوك بڕۆن له بازگه‌ى كارێز زۆرجار رێگه‌یان لێده‌گیرێت ئەمةش بۆ ئه‌وه‌ى شۆفێره‌كان به دیاله‌دا بڕۆن به‌رتیله‌كه بۆ هێزه‌كانى سنوورى دیاله بێت و هێزه‌كانى سنوورى كه‌ركوك و سه‌لاحه‌دینیش ده‌یانه‌وێت خۆیان ئه‌و به‌رتیله وه‌ربگرن، هه‌ر بۆیه زۆرجار گرفت له نێوانیان دروستده‌بێت و دهبێتەهۆى داخستنى ئه‌و رێگایه.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر شۆفێرى بارهه‌ڵگره‌كان له بازگه‌ى كارێزى نێوان كفرى بۆ خورماتوو خۆپیشاندانیان كرد دواتر كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر كرا.
به وته‌ى شۆفێره‌كان ئه‌گه‌ر له گه‌رمیان بۆ كه‌ركوك بڕۆن رێگاى كفرى بۆ خورماتوو نزیكه، به‌ڵام هێزه عێراقییه‌كان ناچاریان ده‌كه‌ن بڕۆنه دیاله و له‌وێوه بۆ كه‌ركوك ئه‌مه‌ش چه‌ند كاتژمێرێك دوریان ده‌خاته‌وه.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
رێژه‌ى بێكارى له ئه‌مریكا گه‌یشته 14.7٪
2020-05-08 -
ریاڵ مەدرید دەگەڕێتەوە بۆ راهێنانەکان
2020-04-28
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17