
لۆگۆى حكومهتى عێراق و حكومهتى ههرێم | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لیژنەیەكی لە هەشت پەرلەمانتار پێكهێنا بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەك بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق وردەكاری هۆكاری پێكهێنانی ئەو لیژنەیە و كارەكانیان بۆ SNN ئاشكرا دەكات.
مەریوان نادر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنى یەکیتى بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو لیژنە هەشت كەسییەی كە لەلایەن سەرۆكی پەرلەمانی عێراقەوە پێكهێندراوە و لە هەشت پەرلەمانتاری عەرەب لە كوتلە جیاوازەكان پێكهاتووە مەبەستی سەرەكی لە پێكهێنانی بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدایە لە ڕووی دابەشكردنی داهات بەسەر هاووڵاتیان و فەرمانبەرانی هەموو عێراق بە بێ جیاوازی.
ئاماژەی بەوەشكرد، كاری سەرەكی لیژنەكە بریتی دەبێت لە سەردانیكردنی هەردوو لایەنی حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم دواتر دەستپێشخەرییەك بۆ هەردوولا دەخەنەڕوو ئەوەش لەژێر ڕۆشنایی مادەی حەوت لە یاسای كورتهێنانی دارایی كە بە یاسای قەرز ناسراوە، بۆ ئەوەی لە ئەنجامدا هەردوولا لەسەر ناكۆکییەكان ڕێكبكەون و پشكی هەرێمیش لەو یاسایە دیاریبكرێت و دواتر پارەی هەرێم ڕەوانە بكرێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ڕاستە ئەو لیژنەیەی كە پێكهێنراوە هیچ ئەندامێكی كوردی تێدا نییە کە جێگای تێبینی ئێمەشە، بەڵام لە دواجاردا گرنگ ئەوەیە كە ئەم لیژنە پەرلەمانییە بتوانێت بە كارەكانی خۆی هەستێت و چارەسەرێك بۆ كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بدۆزێتەوە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
لاری کینگ کۆچی دواییکرد
2021-01-23
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17