
کۆرۆنا لە ئەلمانیا
SNN
بەهۆی زۆر بوونی رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و بۆ خۆپارێزیی، حکومەتی ئەڵمانیا بەنیازە ماوەی کەرەنتینە لە وڵاتەکەی درێژ بکاتەوە.
حکومەتی بەرلین بەنیازە و لە ئامادەکاریدایە قەدەغەی نیمچەیی لە وڵاتەکەی بۆ مانگی 12ی ئەمساڵ درێژ بکاتەوە، ئەویش پاشئەوەی تووشبوون بە کۆرۆنا چووە قۆناغێکی مەترسیدارەوە.
قەدەغەی نیمچەیی لە رۆژی 2ی ئەم مانگەوە دەستیپێکردووە کە خۆی لە داخستنی یانەکان و ریستۆرانت و یانە وەزشییەکان دەبینێتەوە، جگە لە خوێندنگەکان و سەرتاشخانەکان.
پێشبینیدەکرێت ناوەڕۆکی قەدەغەکە چەند ئاسانکارییەکی تێدا بکرێت بۆ یادەکانی سەری ساڵ و کریسمس و سەردانیکردن بە رێژەیەکی دیارکراو رێگەی پێبدرێت.
لە ئێستادا ئەڵمانیا 980 هەزار تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای هەیە و زیاتر لە 15 هەزار مردوو بە کۆرۆنا و 657 هەزار کەسیش لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17