“پێویسته‌ حكومه‌تى هه‌رێم خۆى بڕواته‌ پێشه‌وه‌ و داواى رێككه‌وتن له‌ به‌غدا بكات”

0
225
لۆگۆى حكومه‌تى عێراق و حكومه‌تى هه‌رێم | فۆتۆ: SNN

SNN – عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: جێگه‌ى سه‌رسوڕمانه‌ حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت، هه‌ركات پێویستبوو وه‌فد ده‌نێرینه‌ به‌غدا، ده‌شڵێت: “پێویسته‌ حكومه‌تى هه‌رێم خۆى بچێته‌ پێشه‌وه‌ و داواى رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات”.

د.شێركۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ بە SNNی راگەیاند: “ئەوەی حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە، هه‌ركات پێویستبوو شاند رەوانەی بەغدا دەكەین، جێگەی سەرسوڕمانە، چونكە دەبێت لەمكاتە پێویستتر كەی بێت، یاخود حكومەتی هەرێم دەیەوێت خۆی لە بەرپرسیاریه‌تی بدزێتەوە، چونكە لە ئێستادا كە بانگەشەی ئەوە دەكرێت نابێت مووچەی فەرمانبەران ببێتە قوربانی ململانێ‌ سیاسییەكان، بەئاشكرا ماف و مووچەی فەرمانبەران كراوەتە قوربانی ململانێی نێوان هەولێر و بەغدا”.

وتیشى: “ئەگەر دەوترێت حكومەتی هەرێم چاوەڕێی حكومەتی عێراقە تا ئۆكەی بداتێ‌ ئەوە راستنییە، چونكە ئەگەر حكومەتی هەرێم بۆ خۆی بەڕاستی نیازی رێككەوتنی هەیە ئەوا نا بێت چاوەڕێی عێراق بكات فەرمووی لێبكات، بەڵكو دەبێت حكومەتی هەرێم بۆخۆی بڕواتە پێشەوە و داوای رێككەوتن بكات لەگەڵ عێراق نەك فەرمووی لێبكرێت”.

وتەكانی ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ زیاتر لە 40 رۆژ بەسەر دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەراندا تێپەڕیووە و بە بیانووی نەناردنی 320 ملیار دینارەكەی بەغداش هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی مووچە دیارینەكراوە تاوه‌كو ئێستا.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this