ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: پرۆسه‌ى شۆڕكردنه‌وه ده‌سه‌ڵاتمان بۆ پارێزگاره‌كان ده‌ستپێكردووه

كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN – هه‌ڵكه‌وت سه‌روه‌ت
وه‌زیرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند: بڕیارمانداوه ده‌سه‌ڵات شۆڕبكه‌ینه‌وه بۆ پارێزگاره‌كان، وتیشى: “له‌مه‌ودوا ده‌رهێنانى مۆڵه‌تى شۆفێرى له چه‌مچه‌ماڵ ده‌بێت”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نووسینگه‌ى پاسپۆرتى له قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ كرده‌وه له مه‌راسیمێكدا به ئاماده‌بوونى هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى و بریكارى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق و كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى سازكرد.
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له سه‌ره‌تاى كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رایگه‌یاند: “ئێمه وه‌ك حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خۆمان به قه‌رزارى ئه‌و كه‌سانه ده‌زانین كه له‌سایه‌ى سه‌رى خوێنیانه‌وه ئه‌مڕۆ ئێمه لێره‌ین، كردنه‌وه‌ى نووسینگه‌ى پاسپۆرتى چه‌مچه‌ماڵیش یه‌كێكه له‌و هه‌نگاوانه‌ى كه ئێمه له‌و بواره‌دا ناومانه”.
وتیشى: “ئێمه بڕیارمانداوه ده‌سه‌ڵاته‌كان شۆڕبكه‌ینه‌وه بۆ پارێزگاره‌كان و له‌وانیشه‌وه بۆ قه‌زا و ناحییه‌كان”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “چیتر پێویستناكات ده‌رهێنانى مۆڵه‌تى شۆفێرى له چه‌مچه‌ماڵ 10 رۆژى پێ بچێت، چونكه ئێمه بڕیارمانداوه له‌مه‌ودوا له چه‌مچه‌ماڵ مۆڵه‌تى شۆفێرى دروستبكرێت”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “پرۆسه‌ى چاكسازى قۆناغى باشى بڕیووه، له ئێستاشدا پرۆسه‌ى لامه‌ركه‌زیه‌تى ئیدارى ده‌ستیپێكردووه و لیژنه‌ى بۆ پێكهێنراوه بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى زانستیانه دیراسه بكرێت”.
وه‌زیرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان روونیشكرده‌وه: “به‌بێ ماسك له‌گه‌ڵ په‌تاى كۆرۆنا ناژین، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته هه‌مووان پابه‌ندبین تاوه‌كو بتوانین رێژه‌ى تووشبوون و مردن كه‌مبكه‌ینه‌وه”.
دواتر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى وتى: “كردنه‌وه‌ى ئه‌م نووسینگه‌یه هه‌نگاوێكى باشه و لۆد له‌سه‌ر سلێمانى كه‌مده‌كاته‌وه، هاوكات كارئاسانیش ده‌كات بۆ هاووڵاتییان”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17