“ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵاممان نه‌داته‌وه، سكاڵاى له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ین”

سامان حسێن، سەرۆکی یەکێتی کەمئەندامانى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN – هه‌ڵكه‌وت سه‌ركه‌وت
لێپرسراوى گشتى یه‌كێتى كه‌مئه‌ندامانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر تاوه‌كو رۆژى جیهانى كه‌مئه‌ندامان حكومه‌تى هه‌رێم دان به پاشه‌كه‌وتكردنى هاوكارى كه‌مئه‌نداماندا نه‌نێت سكاڵاى له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ین.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سامان حسێن، لێپرسراوى گشتى یەکێتی کەمئەندامانى كوردستان به SNNى راگه‌یاند: “چاوەڕوانی وەڵامی وەزارەتی دارایی و حکومەتی هەرێمین تاوه‌كو دان بە پاشەکەوتکردنی هاوكارى ئەو ساڵەدا بنێت کە بڕیویانە لە کەمئەندامان”.
وتیشى: ” تاوه‌كو رۆژی جیهانی کەمئەندامان كه هاوكاته له‌گه‌ڵ 3ى كانونى یه‌كه‌م، چاوه‌ڕێده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر تاوه‌كو ئه‌وكاته حكومه‌تى هه‌رێم هیچ وه‌ڵامێكى نه‌داینه‌وه سكاڵاى له‌سه‌ر تۆمارده‌كه‌ین به تۆمه‌تى داننه‌نان به پاشه‌كه‌وتكردنى هاوكارییهكهمان و بڕینی به‌شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ”.
لێپرسراوى گشتى یەکێتی کەمئەندامانى كوردستان ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “داواشمان کردووە لە 3ی كانونى یه‌كه‌م، پەرلەمانی کوردستان تایبەت بە کەمئەندامان کۆببێتەوە و سەرجەم فراکسیۆنەکانیش رەزامەندیان دەربڕیووە لەسەر ئەو کۆبوونەوەیە و چاوەڕوانی سەرۆکایەتی پەرلەمانین”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
تەندروستی هەڵەبجە هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان
2020-06-01
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17